İsmail Özdemir,Çiğdem Alyanak,Sefa Mutlu,Ramal Abdullah Mahmood
27 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 27 تشرینی یەکەم 2018
ئیستانبوڵ – AA
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی رووسیا ڤلادیمیر پوتین كۆبوونه‌وه.
ئه‌ردۆغان و پوتین به‌ر له به‌ڕێوه‌چوونی لووتكه‌ی چوارقۆڵی له‌باره‌ی ره‌وشی سووریا له كۆشكی وه‌حده‌دین كۆبوونه‌وه.
له كاتی هاتنیدا بۆ كۆشكه‌كه له‌لایه‌ن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌ولود چاوشئۆغڵوهوه پێشوازی له پوتین كرا.
هه‌ریه‌كه له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو، وه‌زیری به‌رگری توركیا خولوسی ئاكار، وه‌زیری گه‌نجینه و دارایی به‌رات ئاڵبایراك، ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوون. شاندی یاوه‌ری پوتینش پێكهاتبوو له وه‌زیری به‌رگری رووسیا سێرگی شۆیگو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا سێرگی لاڤرۆڤ و راوێژكاری سه‌رۆكی رووسیا یوری ئوشاكۆڤ.
به‌ر له ده‌ستپێكردنی كۆبوونه‌وه‌كه، ئه‌ردۆغان و پوتین له په‌نجه‌ره‌كانی كۆشكی وهحدهدینهوه سه‌یری گه‌رووی ئیستانبوڵیان كرد.
كۆبوونه‌وه‌كه دوور له چاوی كامێرا‌كان به‌ڕێوه‌چوو و ٤٥ خوله‌كی خایاند.