Abdullah Shukur
21 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 22 مای,س 2016
لە شارۆچکەی یەنیشەھیری سەربە پارێزگای دیاربەکر، ھێزەکانی ئەمنی تورکیا دەستیان بەسەر تراکتۆرێکی پڕ لە تەقەمەنیدا گرت.
پارێزگای دیاربەکر رایگەیاند کە ئۆپەراسیۆنی دەستگیرکردنی تیرۆریستانی پەکەکە بەردەوامە. راشگەیەنرا کە ھێزەکانی ئەمنی تورکیا بەمەبەستی رێگری کردن لە کاری تیرۆریستی و دەستگیرکردنی تیرۆریستانی پەکەکە خاڵی پشکنینیان داناوە.
لە خاڵێکی پکشنیندا، داوا لە تراکتۆرێک کراوە کە بوەستێت بەڵام شوفێرەکەی نەوەستاوە و ھەڵاتووە، دواتر ھێزەکانی ئەمنی تورکیا دەستیان بەسەر تراکتۆرەکەدا گرت کە پڕ کرابوو بە تەقەمەنی و شوفێرەکەشیان بە کوژراوی دۆزیەوە.
راشگەیەنراوە کە تراکتۆرەکە پڕ بووە لە تەقەمەنی جۆری تی ئێن تی و سێ بتڵی غاز. ھاوکات لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.