Esra Akgün
21 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 22 مای,س 2016
لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە وان تیرۆریستێکی پەکەکە کە سەرگەرمی خۆ ئامادەکردن بوو بۆ ئەنجامدانی چالاکی، دەستگیر کرا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستکەوتوون، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی هۆبەی هەواڵگری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی وان، تیرۆریستێکی پەکەکەیان خستووەتە ژێر چاودێرییەوە کە لە شاخەوە هاتووە و بە نیازبووە لە ناو شاردا چالاکی ئەنجام بدات.
تیمەکان لە ئۆپەراسیۆنێکدا توانییان تیرۆریستەکە دەستبەسەر بکەن کە دەمانچەیەک و دوو نارنجۆکی پێبوو.
دواتر تیرۆریستە دەستبەسەرکراوەکە بەمەبەستی وەرگرتنی ئیفادە رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش کرا.
لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بەوەی ئەگەر هەیە تیرۆریستەکە خۆکوژ بێت بەردەوامە.
لە روونکردنەوەیەکی پارێزگاشدا سەبارەت بە بابەتەکە هاتووە:
''چەکدارێکی رێکخراوی تیرۆریستیی کە لە دەرەوەی شارەوە هاتبوو، سەرگەرمی ئامادەکاریی بوو بۆ ئەنجامدانی چالاکی، رۆژی ٢١ی ئایاری ٢٠١٦ لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکاندا دەستگیر کرا. چەکدارەکە چەکێک، دوو مەخزەن و دوو نارنجۆکی پێبووە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە''.