Salih Bilici
23 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 24 ئاب 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ئاژانسی رۆیته‌رز، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه كۆماری توركیا ده‌وڵه‌تێكی یاساییه و، رایگه‌یاند: "دۆسیه‌ی قه‌شه برۆنسۆن-یش دۆسیه‌یه‌كی یاساییه. پرۆسه‌یه‌كی دادگایی‌کردن هه‌یه كه له‌باره‌ی ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌وه درێژه‌ی هه‌یه. به‌دڵنیاییه‌وه هه‌ندێک داواكاری ئه‌مریكا كه رێز لە پرۆسه‌ی دادگایی‌کردن ناگرێت جێگه‌ی قبووڵ نییه. ئه‌مریكا ئه‌وه‌ی ناتوانێت له وڵاتی خۆیدا بیكات ناتوانێت له وڵاتێكی دیكه‌ی داوا بكات".
كاڵن باسی له‌وه كردووە ئه‌مریكا كه له هه‌موو هه‌لومه‌رجێكدا ئامۆژگاری توركیا و وڵاتانی دیكه ده‌كات له‌باره‌ی سه‌ربه‌خۆیی دادگا و، ته‌نانه‌ت تۆمه‌تباریشیان ده‌كات، له‌به‌رئه‌وه مایه‌ی رامانه به ئاره‌زووی خۆی قسه له‌سه‌ر پرۆسه‌یەکی دادگایی‌کردن ده‌كات كه درێژه‌ی هه‌یه و داواكاری له‌باره‌ییه‌وه ده‌خاته‌ڕوو، گوتیشی: "قهشهبوون یان پیاوی ئایینی بوونی كه‌سێك به‌س نییه بۆ ئه‌وه‌ی بێ‌تاوان و پاك بێت. دادگا شوێنی بڕیاره و هه‌موو كه‌سێك به ئه‌مریكاشه‌وه ناچاره رێز له‌و بڕیاره بگرێت كه دادگای تورك ده‌ریده‌كات. ئه‌م یاسایه وه‌ك ئه‌وه‌ی تا ئێستا هه‌بووه له‌مه‌ودواش وا ده‌بێت".
ئیبراهیم كاڵن جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردهووەتەوه كه هه‌مووان ده‌زانن جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی هاڵك بانك، هاكان ئاتیلا، له ئه‌نجامی ئه‌و دۆسیه‌یه‌ی كه به ته‌ڵه‌یه‌كی فه‌تۆ داده‌نرێن به شێوه‌یه‌كی ناڕه‌وا سزا دراوه و، گوتی: "به‌هه‌مان شێوه هێنانه‌ئارای كۆمه‌ڵێك تۆمه‌تی ناڕه‌وا له‌سه‌ر هاڵك بانك و خواستی له‌كارخستنی بانكی گشتیمان جێگه‌ی قبوڵكردن نییه. لێره‌دا ئامانج ئه‌وه نییه راستییه‌كان له‌باره‌ی سزاكانی سه‌ر ئێران ده‌ركه‌وێت، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌خوازرێت له شكۆی دامه‌زراوه و كه‌سایه‌تییه به‌ڕێزه‌كان بدرێت و سزای ناڕه‌وا بدرێن. وه‌ك توركیا رایده‌گه‌یه‌نین كه زۆر ناڕه‌حه‌تین له‌و پرۆسه‌یه".
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا باسی له‌وه كردووە كه گوته‌كانی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا، جۆن بۆڵتون له‌باره‌ی ره‌وشی ئابووریی توركیا و بڕیاری سزای قه‌ته‌ر ئاماژه به دۆخێكی مه‌ترسیدار ده‌كه‌ن و، رایگەیاندووە: "ئه‌و گوتانه داننانه به‌وه‌ی كه حكوومه‌ته‌كه‌ی تره‌مپ هاوپه‌یمانێكی ناتۆی كردووه‌ته ئامانجی جه‌نگی ئابووریی. به‌ڵام ئه‌و بابه‌ته ته‌نیا به توركیاوه نه‌وه‌ستاوه. حكوومه‌تی تره‌مپ تا ئه‌مڕۆ هەمان کرداری لەگەڵ هه‌ریه‌ك له وڵاتانی مه‌كسیك، كه‌نه‌دا، كوبا، چین، رووسیا، ئێران، یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، ئه‌ڵمانیا و چه‌ندین وڵاتی دیكه‌ش کردووە و ده‌ریخستووه كه بابه‌ته‌كانی وه‌ك بازرگانی، باج و گه‌مارۆی بۆ ده‌ستپێكردنی جه‌نگێكی جیهانیی بازرگانی به‌كارهێناوه. وه‌ك چۆن ئه‌م هه‌ڵوێستانه پێچه‌وانه‌ی یاساكانی بازاڕی ئازاده، پێچه‌وانه‌ی بڕیاره‌كانی باج و یاساكانی رێكخراوی بازرگانیی جیهانیشه. له‌به‌رئه‌وه هه‌ریه‌كه له توركیا، چین، هیندستان، سویسرا، نه‌رویج، كه‌نه‌دا، رووسیا، مه‌كسیك و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له دادگای بازرگانیی نێوده‌وڵه‌تی، سكاڵایان دژی ئه‌مریكا تۆماركردووه كه باجی زیاده‌ی خستووه‌ته‌سه‌ر ئاسن و ئه‌له‌منیۆمی ئه‌و وڵاتانه. كێشه‌یه‌كی جیهانی له‌ئارادایه. كێشه‌ی نێوان توركیا و ئه‌مریكا، وه‌ك به‌شێك له كێشه‌كانی حكوومه‌تی تره‌مپ له‌گه‌ڵ جیهان ده‌ركه‌وتووه."
- "ناكرێت چاوه‌ڕوانیی بێده‌نگی له توركیا بكرێت"
ئیبراهیم كاڵن رایگه‌یاندووە كه توركیا نیازی ده‌ستپێكردنی جه‌نگی ئابووریی له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێکدا نییه و گوتی، "به‌ڵام ناكرێت له‌ئاست ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێـته سه‌ر ئابووری و دادگای توركیا، بێده‌نگیی لێ چاوه‌ڕێ بكرێت. توركیا له هه‌ڵوێسته قهدهغهكار و سزادهرهكاندا له‌گه‌ڵ جیهان هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات و هه‌میشه خاوه‌ندارێتی له به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ده‌كات".
کاڵن جه‌ختیكرده‌وه هكه ئه‌و روونكردنه‌وانه‌ی به‌م دواییه بۆ پشتگیریی توركیا بڵاوكراونه‌ته‌وه، ده‌ریده‌خه‌ن كه توركیا له‌سه‌ر ڕێگەی راسته و گوتی، "بڕیاری وه‌به‌رهێنان به‌بڕی 15 ملیار دۆلار له لایه‌ن وڵاتی دۆست و برا قه‌ته‌ره‌وه له توركیا، كاریگه‌ریییه‌كی هێوركه‌ره‌وه‌ی هه‌بوو بۆ بازاڕه‌كان. به‌ستایشه‌وه پێشوازی له‌م بڕیاره‌ی قه‌ته‌ر ده‌كه‌ین. له‌مه‌ودوا په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و قه‌ته‌ر له‌هه‌موو بواره‌كاندا به‌هێزتر ده‌بێت".
كاڵن هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به گرنگیی روونكردنه‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌لمانیا، فه‌ره‌نسا، ئیتاڵیا، رووسیا، چین و ئێران بۆ پشتگیریی توركیا كرد و رایگه‌یاند، روونكردنه‌وه‌كان كاریگه‌رییان له‌سه‌ر به‌های لیره هه‌بووه و وه‌زاره‌تی گه‌نجینه و دارایی‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت له هه‌وڵه‌كانی له‌وباره‌وه.
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیبراهیم کاڵن راشیگەیاندووە، "ئه‌م جۆره هه‌ڵوێسته سیاسی و یاسایی و ئابوورییانه، له‌گه‌ڵ گیانی هاوپه‌یمانیدا یه‌كناگرنه‌وه. ئه‌مانه پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی دامه‌زرانی ناتۆن. چه‌ندین ئه‌ندامی دیكه‌ی ناتۆ به‌ئاشكرا دانی پێداده‌نێن كه له‌م هه‌ڵوێستانه‌ی ئه‌مریكا نیگه‌رانن. سیاسه‌ته‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌مریكا ، پێچه‌وانه‌ی بنه‌ما و به‌هاكانی ناتۆیه. ئه‌و روونكردنه‌وانه قبوڵناكرێن كه وه‌ك دانپێدادانی هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگی ئابوورییه له‌گه‌ڵ توركیادا".