Hemn Baban
16 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 17 تشرینی یەکەم 2016
هەولێر
داعش پێش ههڵاتنییان له گه‌یاره 11 بیره نه‌وتیی شارۆچكه‌ی گه‌یاره‌یان گڕتێبه‌ردا، هێشتا ئه‌و بیرانه ده‌سووتێن و رۆژانه سه‌دان هه‌زار دۆلار زیان به عێراق ده‌گه‌یه‌نێت.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی پتر له 22 رۆژه گه‌یاره له باشووری مووسڵ له‌ده‌ستی چه‌كدارانی خه‌لافه‌ته‌كه‌ی ئه‌بو به‌كر به‌غدادی ده‌رهێنراوه و رزگاركراوه، به‌ڵام هێشتا دانیشتووانی ئه‌و ناحیه‌یه و ئه‌و خه‌ڵكه‌شی كه به‌هۆی داعشه‌وه ئاواره‌ی ده‌ره‌وه‌ی بوون و گه‌ڕاونه‌ته‌وه له ده‌ستی شوێنه‌وارێكی زۆر دیاری داعش ده‌ناڵێین كه دیمه‌نه تاڵه‌كان و نه‌هامه‌تییه‌كانی داعشییان بیر ده‌خاته‌وه، ئه‌ویش ئه‌و دووكهڵهیه كه زیاتر له 22 رۆژه به ئاسمانی گهیارهوهیه و رۆژانه زیانی سه‌دان هه‌زار دۆلار و هه‌روه‌ها مه‌ترسیی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیشی لێ ده‌كرێت له‌نێو دانیشتوانی ئه‌و ناحییه‌یه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا ده‌یان هاوڵاتی زیانی زۆریان به‌ركه‌وتووه به‌هۆی نزیكیی خانووهكانییانهوه له‌و بیره نه‌وتانه‌ی گڕهكهیان راناگیرێت.
لێره له‌نێو ماڵه‌كانی ئه‌م ناحییه‌یه چه‌ندین بیره نه‌وت گڕده‌گرێت و دووكه‌ڵێكی هێنده زۆری هه‌یه به‌دووری ده‌یان كیلۆمه‌تره‌وه ئه‌و دووكه‌ڵه ده‌بینرێت ته‌نانه‌ت گه‌یشتووه‌ته ئاسمانی شاری هه‌ولێریش كه زیاتر له 75 كیلۆمه‌تر له گه‌یاره‌وه دووره، چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی ناحییه‌كه‌ش به‌هۆی دووكه‌ڵه‌كه‌وه چۆڵییان كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ندین منداڵ و پیاو و ژنیش له نزیك ئه‌و ئاگره‌وه به‌رده‌وامن له ژیان كه مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانییان هه‌یه، به‌تایبه‌ت له تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی په‌یوه‌ست به ده‌زگای هه‌ناسه‌دان و هه‌روه‌ها نه‌خۆشییه‌كانی پێست.
قه‌حتان یه‌كێكه له‌و پیاوانه‌ی كه له‌و نزیكه به‌دیار ئێمه‌وه ته‌ماشای ئاگری بیره نه‌وته‌كانی ده‌كرد و هێمای بێزاری بهدهموچاوییهوه دیار بوو، ئه‌و ده‌یگوت چه‌ندین رۆژه به‌دیار خانووه‌كه‌یه‌وه جۆش داماوه.
خانووه‌كه‌ی قه‌حتان كه‌وتووه‌ته شوێنێكی نزیك له یه‌كێك له‌و 11 بیره‌ی چه‌كدارانی داعش پێش نزیكه‌ی مانگێك سووتاندییان، ئه‌و ده‌یگوت سه‌رباری زیانی دارایی مه‌ترسیی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیش له ئارادایه.
دوای رزگاركردنی گه‌یاره ده‌یان ئۆتۆمبیلی ئاگرگوژێنه‌وه و چه‌ندین كارمه‌ندی چه‌ند بنكه‌یه‌كی ئاگرگوژێنه‌وه‌ی پارێزگاكانی نه‌ینه‌وا و سه‌ڵاحه‌دینیش بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگری ئه‌و بیره نه‌وتانه هه‌ڵمه‌تێكیان ده‌ست پێكرد، به‌ڵام ئه‌فسه‌ره‌كانی به‌رگری شارستانی ده‌یانگوت ئاگری ئه‌و بیره گڕگرتووانه به تیمه‌كانی بیانی نه‌بێت ناتوانرێت دابمركێنرێته‌وه.
لێره له گه‌یاره چه‌ندین حه‌وزی پڕ له نه‌وتی ره‌ش دروست بوون، ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیشیان له‌نێو گه‌ڕه‌كه‌كاندا هه‌ن، داعش رۆیشت، به‌ڵام هێشتا شوێنه‌واره‌كه‌ی به گه‌یاره‌وه دیاره و لێی نابێته‌وه.