Abdullah Shukur
27 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 27 تشرینی یەکەم 2018
نیویۆرک - AA
لە ئاکامی پەلامارێکی چەکداریی بۆ سەر پەرستگەیەکی جولەکەکان لە شاری پیتسبۆرگ لە ویلایەتی پەنسیلڤانیا لە ئەمریکا، ژمارەی زۆری خەڵک بوونە قوربانی و راشگەیەنرا کە ھێرشەکە کوژراو و برینداری لێ کەوتووەتەوە.
بەپێی ئەو ھەواڵانەی لە راگەیاندنەکانی ئەمریکا بڵاوکراوەتەوە، لە ھێرشەکەدا لانی کەم چوار کەس گیانی لەدەستداوە و ئاشکراش کرا کە تاکو ئێستا ھێرشبەرەکە لە نێو ئەو پەرستگایەی جولەکەکان دایە.
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیوویەتی "چاودێری رووداوەکەی شاری پیتسبۆرگ دەکەم. پۆلیس لە شوێنی رووداوەکەیە. پێویستە ئەوانەی لە ناوچەی سکویرل ھیل دان ئاگاداری خۆیان بن. وادیارە ژمارەیەکی زۆری کوژرا و بریندار ھەیە. پێوییستە ئاگاداری ھێرشبەرەکە بن. خودا ھەموومان بپارێزێت".