Çiğdem Alyanak,İsmail Özdemir,Sefa Mutlu,Ramal Abdullah Mahmood
27 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 27 تشرینی یەکەم 2018
ئیستانبوڵ – AA
لووتكه‌ی چوارقۆڵی به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی پێشهاته گشتییه‌كانی سووریا و پرۆسه‌ی سیاسیی و ره‌وشی ئیدلب دوای لێكتێگه‌یشتنی سۆچی ده‌ستی پێكرد.
لووتكه‌كه به میوانداری سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له كۆشكی وه‌حده‌ددین به‌ڕێوه ده‌چێت.
هه‌ریه‌ك له سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین و سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن و راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگێلا مێركڵ به‌شداری له لووتكه‌كه‌دا ده‌كه‌ن.
شاندی توركیا پێكدێن له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو و وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار و وه‌زیری گه‌نجینه و دارایی، به‌رات ئاڵبایراك. شاندی رووسیاش پێكدێن له وه‌زیری به‌رگریی رووسیا، سێرگی شۆیگو و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ و هه‌روه‌ها راوێژكارانی تایبه‌ت و نوێنه‌رانی ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نساش به‌شداری ده‌كه‌ن تیایدا.
كارنامه‌ی سه‌ره‌كیی لووتكه‌ی چوارقۆڵی كه له توركیا سه‌باره‌ت به سووریا به‌ڕێوه‌دەچێت، ده‌سته‌به‌ركردنی ئاگربه‌ست له ئیدلب و هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ری سیاسیی قه‌یرانی سووریا ده‌بێت.
له لووتكه‌كه‌دا پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه، دۆخی ئیدلب له‌دوای رێككه‌وتنی سۆچی، قۆناغی چاره‌سه‌ری سیاسی كه له ئاستانا و جنێڤ به‌ڕێوه‌ده‌چن، له كارنامه سه‌ره‌كییه‌كان ده‌بن.
ئامانج لە لووتكه ئه‌وه‌یه كه هه‌ر چوار وڵات هه‌وڵه‌كانیان یه‌كبخه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری سیاسیی ریشه‌یی بۆ سووریا.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له كۆتایی لووتكه‌كه‌دا به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌ش بڵاوبكرێته‌وه.
ئەم لووتكه‌یه بۆ یه‌كه‌مجار پلاتفۆرنی ئاستانا و نوێنه‌رانی "گرووپی بچووك" كه له لایه‌ن نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ کاروباری سووریا، ستافان دی میستو‌را له جنێڤ پێكیهێناوه، به‌یه‌كده‌گه‌یه‌نێت. پێشتر دی میستۆرا له‌گه‌ڵ هه‌ردوو پلاتفۆرمهكهدا له جنێڤ سه‌باره‌ت به دامه‌زراندنی كۆمیته‌ی نووسینەوەی ده‌ستوور كۆبووبووهوه.