Hussein Mahmoud Ragab Elkabany,Safiye Karabacak,Ramal Abdullah Mahmood
27 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 28 تشرینی یەکەم 2018
مه‌نامه - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه عادل ئه‌لجوبه‌یر رایگه‌یاند كه ئه‌وانه‌ی له كوشتنی رۆژنامه‌وان جه‌مال خاشقچییه‌وه گلاون له وڵاته‌كه‌ی دادگایی ده‌كرێن.
له میانی به‌شداریكردن له كۆڕبه‌ندێكی تایبه‌ت به رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له مه‌نامه‌ی پایته‌ختی به‌حرێن، جوبه‌یر وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌ی دایه‌وه كه له‌باره‌ی كوشتنی خاشقچییه‌وه ئاراسته‌ی كران.
جوبه‌یر ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه كوشتنی خاشقچی بووه‌ته هیستریا و به به‌ڕێوه‌چوونی لێكۆڵینه‌وه‌كان راستییه‌كان ده‌رده‌كه‌ون. گوتی: "سعوودیه جێبه‌جێكاری یاسایه. له‌گه‌ڵ هاوتا توركه‌كان كاره‌كان به‌رده‌وام ده‌بن".
له‌باره‌ی داواكاری توركیاش بۆ راده‌ستكردنی ئه‌و ١٨ كه‌سه‌ی ده‌گوترێت له كوشتنی خاشقچیه‌وه گلاون ناوبراو گوتی: "ئه‌وانه‌ی له دۆسیه‌ی خاشقچیه‌وه گلاون له سعوودیه دادگایی ده‌كرێن".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه عادل ئه‌لجوبه‌یر له‌باره‌ی داهاتووی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و سعوودیه‌شه‌وه گوتی: "توركیا وڵاتێكی دۆسته و په‌یوه‌ندی بازرگانی و وه‌به‌رهێنانی باشمان له‌گه‌ڵیان هه‌یه".