Safiye Karabacak
17 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 09 تەمووز 2023
ئیستانبوڵ-AA
وەزارەتی حەج و عومرەی سعوودیە بڵاویكرده‌وه، زیاتر لە یەک ملیۆن کەس لە دەرەوەی وڵاتەكه‌وە به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حەج روویان له سعوودیه كردووه.
راوێژكاری كاروباری سه‌ردان لە وەزارەتی حەج و عومرەی سعوودیە، محه‌مه‌د بیجاوی بە کەناڵی ته‌له‌ڤیزیۆنی ئیخبارییه‌ی راگەیاندووە، وەزارەتەکەیان بە هەموو توانا و کارمەندەکانییەوە کاردەکات بۆ خزمەتکردنی ئەو کەسانەی به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حەج روو له سعوودیه ده‌كه‌ن.
محه‌مه‌د بیجاوی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، سه‌رجه‌م توانا ماددیی، ته‌كنه‌لۆجی و مەدەنییەکان خراونه‌ته گه‌ڕ بۆ ئەوەی باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بەو کەسانە بکەن کە بۆ حه‌ج ده‌چن، جه‌ختی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه هەموو دەروازە سنوورییەکان بۆ پێشوازییكردن له حاجییان كراوه‌ن و له زۆرترین ئامادەکاریی كراوه تاوه‌كو كاره‌كانی هاتنه‌ژووره‌وه‌ی ئەو کەسانەی به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حەج روو له سعوودیه ده‌كه‌ن، به زووترین كات رابپهڕێنرێت.
بیجاوی تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ش كه سەرجەم فڕۆکەخانەکانی مەدینە و مەککە بە هەموو توانایانه‌وه کاردەکەن بۆ دڵنیابوون لەوه‌ی پرۆسه‌كان به‌سه‌لامه‌تی به‌ڕێوه‌ده‌چن و جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه زیاتر لە یەک ملیۆن کەس لە دەرەوەی وڵاتەكه‌وە به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حەج روویان له سعوودیه كردووه.