Ömer Koparan
17 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 18 حوزەیران 2023
عه‌فرین-AA
له ئه‌نجامی هێرشێكی تیرۆریستان‌دا به مووشه‌ك له شارۆچكه‌ی ته‌ل ره‌فعه‌ته‌وه له سووریا، كه له‌ژێر داگیركاریی رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه/یه‌په‌گه‌دایه، بۆ سه‌ر شارۆچكه‌ی عه‌فرین كه له ژێر كۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆنی سه‌ربازییدایه، سێ كه‌سی سڤیل برینداربوون.
رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه/یه‌په‌گه كه ماوه‌ی زیاتر له شه‌ش ساڵه شارۆچكه‌ی ته‌ل ره‌فعه‌تی داگیركردووه كه ١٨ كیلۆمه‌تر له سنووری توركیاوه دووره، له شارۆچكه‌كه‌وه درێژه به هێرشكردنه سه‌ر ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون ده‌دات.
تیرۆریستان كه له ته‌ل ره‌فعه‌ت خۆیان مۆڵداوه، به شه‌ش مووشه‌ك هێرشیان كرده سه‌ر گوندی تهرهنده كه ئاواره‌كان تێیدا نیشته‌جێن و ده‌كه‌وێته باشووری خۆرهه‌ڵاتی عه‌فرین.
له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌ی رێكخراوی تیرۆریستییدا سێ سڤیل برینداربوون و دواتر بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی ده‌ورووبه‌ر گوازرانه‌وه.
هه‌روه‌ها تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی ئه‌و ئاگره‌یان كۆنترۆڵ كرد كه له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌دا كه‌وتبوویه‌وه.