Mahmut Geldi
30 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 30 کانوونی یەکەم 2021
ئیستانبوڵ – AA
شای سعوودیه، سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز ئال سعوود رایگه‌یاند "به نیگه‌رانیی زۆره‌وه چاودێری سیاسه‌ته‌كانی رژێمی ئێران ده‌كه‌ین كه بووه‌ته هۆی شڵه‌ژاندنی ئاسایش و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه".
ئاژانسی هه‌واڵیی فه‌رمی سعوودیه بڵاوی كرده‌وه، شا سه‌لمان به‌بۆنه‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی شورا گوتارێكی پێشكه‌ش كردووه .
شای سعوودیه نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕیووه له سیاسه‌تی ئێران و ده‌ڵێت "ئێران وڵاتێكی هاوسێیه، بۆیه هیوادارین واز له هه‌ڵسوكه‌وته نه‌رێنییه‌كانی بهێنێت له ناوچه‌كه و رێگای راست بۆ هه‌ماهه‌نگی و دیالۆگ بگرێته به‌ر. به نیگه‌رانیی زۆره‌وه چاودێری سیاسه‌ته‌كانی رژێمی ئێران ده‌كه‌ین كه بووه‌ته هۆی شڵه‌ژاندنی ئاسایش و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه. رژێمی ئێران گرووپی چه‌كداری مه‌زهه‌بگه‌رایی دروست كردووە و هاوكارییان ده‌كات و له وڵاتانی ناوچه‌كه به شێوه‌یه‌كی سیسته‌ماتیك هێزی سه‌ربازیی خۆی بڵاو ده‌كاته‌وه".
سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز ئال سعوود سه‌رنجیشی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئیداره‌ی تاران له‌باره‌ی گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی و پێشخستنی مووشه‌كی بالیستیی له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیی نزیك نابێته‌وه، گوتی: "ئێران هاوشێوه‌ی پشتیوانیكردن له حووسییه‌كان كه له دژی حكوومه‌تی یه‌مه‌ن ده‌وه‌ستنه‌وه كه به‌مه‌یش شه‌ڕ له‌و وڵاته درێژ ده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌یش بۆسه‌ر سعوودیه دروست ده‌كات".