Saadet Firdevs Aparı
30 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 30 کانوونی یەکەم 2021
ئەنقەرە - AA
دوا هەڵکشانی گرژییەکانی نێوان ئۆکراینا و رووسیا، ئەمریکا فەرمانی بە گرووپێک لە کەشتییە جەنگییەکانی کرد لە دەریای ناوەڕاست بمێننەوە بۆ دڵنیایی دان بە وڵاتانی ئەورووپا.
بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی نیویۆرک تایمز، وەزیری بەرگریی ئەمریکا، لۆید ئۆستن فەرمانی بە کەشتی جەنگیی USS Harry Truman و پێنج کەشتی دیکە کردووە کە یاوەری دەکەن لە بری چوون بۆ کایەی فەرماندەی ناوەند کە ئەفریقا، خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باشووری ئاسیا لەخۆدەگرێت لە ئەورووپا بمێنێتەوە.
لەو بارەیەوە بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا سەبارەت بە بڕیاری گۆڕینی ئاراستەی کەشتییە جەنگییەکان رایگەیاند ''لە ئەورووپادا پێویست بە بوونی هەمیشەییە هەیە و پێویستە هاوپەیمانەکانمان دڵنیا بکەینەوە لە پابەندبوونمان بە بەرگری بە کۆمەڵ''.
- ئەمڕۆ پوتین و بایدن پەیوەندی تەلەفۆنیی ئەنجام دەدەن
سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن و سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین ئەمڕۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ئەنجام دەدەن بۆ تاوتوێ کردنی بابەتی ئۆکراینا.
گرووپە کەشتییە جەنگییەکە کە بەمەبەستی جێگیربوونێکی پلان بۆ داڕێژراو ئەمریکای جێهێشتووە، لە یەکی کانوونی یەکەمەوە لە دەریای ناوەڕاستە.
سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین لە ٢٣ی کانوونی یەکەمدا ئاماژەی بەوە کرد کە ناتۆ لەسەر بەڵێنی خۆی نەبوو بۆ پەلنەهاویشتنی بەرەو خۆرهەڵات و پێویستە دەستبەجێ گەرەنتی بدەن لەبارەی ئاسایشەوە.
پوتین لە کۆنگرەی رۆژنامەوانیی ساڵانەدا کە لە مۆسکۆی پایتەخت سازی کرد، هەڵسەنگاندنی بۆ ئەگەری هێرشی رووسیا بۆسەر ئۆکراینا کرد.