Betül Yürük
30 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 30 کانوونی یەکەم 2021
نیویۆرك – AA
گیڵێین ماكسواڵ كه تۆمه‌تباره به دروستكردنی تۆڕی له‌شفرۆشی و منداڵبازی و بازرگانیكردنی سێكسی به كچانی منداڵ كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت هاوبه‌شی تاوانی ملیاردێری ئه‌مریكی جێفری ئێپستاین-ی ئه‌مریكییه كه به مردوویی له گرتووخانه‌دا دۆزرایه‌وه له دۆسیه‌ی بازرگانیی سێكیسدا، تاوانبار ده‌رچوو.
ده‌سته‌ی دادوه‌ریی له نیویۆرك له دۆسیه‌ی بازرگانیی سێكی ماكسواڵدا كه به شه‌ش تۆمه‌تی جیاواز دادگایی كراوه، بڕیاری خۆی دا.
ماكسواڵ كه به‌تۆمه‌تی هاوكاریكردنی ئێپستاین بۆ ئه‌وه‌ی كچانی خۆنهناسیوو بخاته داوی له‌شفرۆشی بۆ ژماره‌یه‌ك له ده‌وڵه‌مه‌ندەکان، به‌ناوبانگ و ئهركدارانی ده‌وڵه‌ت دادگایی ده‌كرێت، پێنج له‌و شه‌ش تۆمه‌تانه‌ی به‌سه‌ردا ساغ بووه‌ته‌وه كه ئاراسته‌ی كراون.
ماكسواڵ كه به ره‌چه‌ڵه‌ك ئینگلیزه و هاوڕێی كچی ئێپستاین بووه له دانیشتنه‌كانی دادگادا، تۆمه‌ته‌كانی ره‌ت كردووه‌ته و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه كه بێتاوانه، به ناحه‌ق ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و خراپ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
ماكسواڵ به‌تۆمه‌تی بازرگانیی سێكسی له ته‌مووزی ٢٠٢٠ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
ئێپستاین كه به‌تۆمه‌تی هاوشێوه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو له گرتووخانه‌ی مێترۆپۆلیتان له مانهاتان له ٢٠١٩ به مردوویی دۆزرایه‌وه.