Betül Yürük,Ramal Abdullah Mahmood
27 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 28 تشرینی یەکەم 2018
نیویۆرك – AA
كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی NBCی ئه‌مریكی به‌هۆی گوته رهگهزپهرستییهكانییهوه به‌رنامه‌ی پێشكه‌شكاری به‌ناوبانگ مێگان كیلی هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
NBC رایگه‌یاند به‌هۆی ئه‌وه‌ی مێگان كیلی لێدوانی "سوكایهتیپێكهر"ی داوه له‌باره‌ی میكیاجی ره‌ش ''blackface'' له "جه‌ژنی جادووگه‌ران" كه به جلوبه‌رگی هاڵۆین ناسراوه، به‌رنامه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه.
كیلی رایگه‌یاندبوو به‌كارهێنانی میكیاجی ره‌ش كه جاران له‌لایه‌ن ئه‌و شانۆكار و ئه‌كته‌ره سینه‌ماییانه‌ی به‌مه‌به‌ستی لاساییكردنه‌وه‌ی ره‌شپێسته‌كان به‌كارده‌هێندرا "كوێی ره‌گه‌زپه‌رستییه" كاردانه‌وه‌ی لێكهوتهوه.