Dlshad Saifaalddin Ahmed
27 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 27 تشرینی یەکەم 2018
سلێمانی ـ AA
ئێوارەی ئەمڕۆ لە ناوچەی تانجەرۆ رۆژھەڵاتی شاری سلێمانی کۆگایەکی سووتەمەنی کە بڕێکی زۆر نەوت و بەنزین و گازی تیادا بووە گری گرتووە و دوکەڵ و گڕی ئاگرەکە ئاسمانی ناوچەکەی تەنیووە.
کۆگاکە سەربە کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەتە و دەیان تانکی گەورەی سووتەمەنی تیادایە و زۆربەی ئەو تانکییانە گڕیان گرتووە و نزیکەی دوو کاتژمێرە دەسووتێن.
دوای کەوتنەوەی ئاگرەکە، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن، بەڵام بەھۆی گەورەیی ئاگرەکەوە تا ئێستا نەتوانراوە کۆنترۆڵ بکرێت.
پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لە شوێنی روداوەکەوە رایگەیاند، تیمەکانی بەرگری شارستانی و ئاگرکوژێنەوە سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن و تائێستا ھۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە و زیانەکانیان ئاشکرا نەکردووە.