Mehmet Nuri Uçar,İdris Okuducu,Abdullah Shukur,1 23
12 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 13 کانوونی دووەم 2019
ئیستانبوڵ - AA
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ لەبارەی کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە سووریا رایگەیاند، لە ھەستیاری تورکیا لە پاراستنی گەل و سنوورەکانی تێدەگەن.
پۆمپیۆ لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی ئەلعەرەبییەی سعوودیە لەبارەی کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە سووریا رایگەیاند، "لە ھەستیاری تورکیا بۆ پاراستنی گەل و سنوورەکانی تێدەگەین".
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ راشیگەیاند کە ئەوان درێژە بە بوونی خۆیان لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەدەن و گوتی: "بە ھاوپەیمانانمان دەڵێین کە لە ناوچەکەدا ناکشێینەوە".
پۆمپیۆ ئاماژەی بەوەشدا کە کاری لەپێشینەی ئەمریکا بریتییە لە لەناوبردنی داعش و راشیگەیاند کە ئەم کارە لە چوارچێوەی ھەماھەنگی لەگەڵ ھاوپەیمانەکانیان لە ناوچەکەدا ئەنجام دەدەن.
پۆمپیۆ داوایشی كرد ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان هه‌بووه له كوشتنی رۆژنامه‌وانی سعوودی، جه‌مال خاشقجی له كۆنسوڵخانه‌ی سعوودیه له ئیستانبوڵ لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت و به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه ناكرێت په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سعوودیه له كوشتنی خاشقچیدا قه‌تیس بكرێت، گوتی: "سعوودیه هاوپه‌یمانێكی گرنگی ئه‌مریكایه و به‌رده‌وام ده‌بین له هه‌ماهه‌نگییه‌كانمان".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌باره‌ی ئێرانیشه‌وه گوتی: " پێویستی خه‌ڵكی ئێران ئه‌وه بزانێت دەستوەردانی رژێم له كاروباری ناوخۆی وڵاتانی دیكه رێگه‌پێدراو نییه. ده‌مانه‌وێت گوێمان له خه‌ڵكی ئێران بێت و پێویسته بزانن كه ده‌مانه‌وێت ئه‌وان له ژیانێكی شكۆدارانهدا بژین".