Barış Gündoğan
12 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 13 کانوونی دووەم 2019
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، لە چوارچێوەی ئۆپەرسیۆنەکانی سوپای تورکیا لە ماوەی نێوان ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ تا ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩، ٢٣ تیرۆریست لە چالاکی خراون.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی لە وەزارەتی بەرگریی تورکیا بڵاوکراوەتەوە، زانیاری لەبارەی دیدار و کۆبوونەوەکانی وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار و بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوەکانی تیرۆریستی پەکەکە/کەجەکە/پەیەدە و داعش و رێکخراوە تیرۆریستییەکانى دیکە لە ناوەوە و دەرەوەی تورکیا بڵاوکرایەوە.
وەک لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە "لە چوارچێوەی ئۆپەرسیۆنەکانی سوپای تورکیا لە ماوەی نێوان ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ تا ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩، ٢٣ تیرۆریست لە چالاکی خراون".
راشگەیەندرا کە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکاندا دەستگیراوە بەسەر ژمارەیەک چەک و بڕێک تەقەمەنی.
ھەر لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی بەرگریی تورکیادا ئاماژە بەوەشکراوە کە حەوت ئەشکەوت و کۆگا خاپوور کراون کە لەلایەن تیرۆریستانەوە بەکاردەهێنران.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە کە لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتونەوە تاوەکو ئێستا چوار ھەزار و ٦٠٨ تیرۆریست لە چالاکی خراون.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی بەرگریی تورکیا جەخت لەوە کراوەتەوە کە چالاکییەکانی دەرکردنی گشت رێکخراوە تیرۆریستییەکان لە منبج بەردەوامە و لە نزیکەوە چاودێری پێشھاتەکان دەکرێت.
لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە: "سوپای تورکیا بەمەبەستی پاراستنی مافە رەواکانی دەوڵَەتی کۆماری تورکیا و گەلەکەی و پاراستنی سەلامەتی گیانی ھاووڵاتیانی، پێداگرە لە بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوەکانی تیرۆریستی فەتۆ/پێکھاتەی دەوڵەتی ھاوتەریب، پەکەکە،کەجەکە/پەیەدە-یەپەگە و داعش و گشت رێکخراوە تیرۆریستییەکانی دیکە لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات".