Abdullah Shukur
11 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 13 کانوونی دووەم 2019
غەززە - AA
لە ئاکامی تەقەی سەربازانی ئیسرائیلی بەڕووی خۆپیشاندەرانی فەڵەستینی لە میانی بەشدرییکردنیان لە خۆپیشاندانەکانی "گەڕانەوەی گەوەر" لە کەرتی غەززە، ھاووڵاتییەکی فەڵەستینی گیانی لەدەستدا و ٢٥ی دیکە بریندار بوون.
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە کەرتی غەززە، ئەشرەف قودرە بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند، لە ئاکامی تەقەی سەربازانی ئیسرائیلی بەڕووی خۆپیشاندەرانی فەڵەستینی لە کەرتی غەززە، کەسێک بە ناوی ئەمەل مستەفا (تەمەن ٤٣ ساڵ)، شەھید بوو".
قودرە راشیگەیاند، هەر لە میانی خۆپیشاندانەکاندا، ٢٥ کەس برینداربوونە کە یەکێکیان کارمەندی تەندروستییە و دوو کەسیشیان رۆژنامەنووسن.
لەلایەکی دیکەش، سوپای ئیسرائیل رایگەیاند کە نیوەڕۆی ئەمڕۆ ژمارەیەکی زۆری فەڵەستینی لەسەر سنوور کۆبوونەتەوە و بانگەشەی ئەوەشکراوە کە ئەو خۆپیشاندەرانە "لاستیکیان سوتاندووە" و "بەرد و مۆڵۆتۆف"یان ئاراستەی سوپای ئیسرائیل کردووە.
ئەمڕۆ ھەینی بەمەبەستی بەشداریکردن لە رێپێوانەکانی گەڕانەوەی گەورە، ھەزاران فەڵەستینی روویان لەو خیوتانە کرد کە بە درێژایی سنووری نێوان رۆژھەڵاتی غەززە و ئیسرائیل ھەڵدراون.
سوپای ئیسرائیل ئەو رێپێوانە کە بە ئاشتی بەڕێوەدەچێت سەرکوت دەکات و بە ھۆیەوە تاکو ئێستا دەیان ھاووڵاتی فەڵەستینی کوژراون و بریندارکراون.