حه‌سه‌ن عه‌له‌وی: "حزبی به‌عس ئاماده‌یی نیشانداوه بۆ دانانی چه‌ك".
عه‌له‌وی: "عززه‌ت دووری نامه‌ی بۆ ناردم و هۆشداری ده‌دات له دروستبوونی داعشێكی دیكه".
ئاژانسی ئانادۆڵو: خوێندنه‌وه‌ت بۆ قۆناغی دوای داعش چییه؟، عێراق له‌دوای داعش به‌ره‌و كوێ ده‌چێت؟
حه‌سه‌ن عه‌له‌وی: "پێش رێككه‌وتنی نێوان سه‌رۆك ئه‌ردۆغان و سه‌رۆك پۆتین و سه‌رۆك روحانی ره‌نگه پێكدادان هه‌بایه، به‌ڵام ئه‌م رێككه‌وتنه وەستانی دروست كرد، هه‌مووانی راگرت، ئێران و توركیای پێش رێككه‌وتنه‌كه، ئێران و توركیای پاش رێككه‌وتنه نییه، رێككه‌وتنێكی گه‌وره و مه‌زن بوو، توركیا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ رۆژهه‌ڵات.
رۆژنامه‌نووس خالیده ئه‌دیب هاوڕێی سه‌رۆك ئه‌تاتۆرك بوو لێی پرسی چیمان كرد كه چووین بۆ ئه‌ورووپا، ئه‌تاتۆرك گوتی چیمان كرد؟، گوتی ئێمه گه‌وره‌ترین وڵاتی رۆژهه‌ڵات بووین و بووین به بچووكترین وڵاتی رۆژئاوا، ئێمه تێكه‌ڵی كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك بووین كه‌هی ئێمه نییه، كۆمه‌ڵگه‌ی رۆژئاوا هی ئێمه نییه، كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه رۆژهه‌ڵاته، ئێمه به‌ڕێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات بووین چۆن ئه‌وه بكه‌ین. بۆیه با خه‌ڵك به‌ره‌و پێشه‌وه بچێت و شارستانی ببێت، به‌ڵام ناسنامه‌ی رۆژهه‌ڵاتی بێت.
ئه‌ردۆغان ئێستا وه‌كو ئه‌وه‌ی ئه‌و ئامۆژگاریەی خالیده ئه‌دیب له گوێیدایه، ئێمه به‌ڕێزه‌كانی رۆژهه‌ڵاتین، بۆ بچین بۆ رۆژئاوا، رۆژئاوا قبوڵ ناكات هیچ موسوڵمانێك ئه‌ندامی بێت، رۆژئاوا و یه‌كێتی ئه‌ورووپا وڵاتی وای به ئه‌ندام وه‌رگرتووه زبالهیه و هیچ نییه، كه‌چی ئه‌و توركیا گه‌وره‌یه‌ی وه‌رنه‌گرت كه خاوه‌نی مێژوویه‌كی گه‌وره‌یه، ئێمه بۆ بچین بۆ رۆژئاوا.
هه‌رچۆنێك بێت ئێستا به بۆچوونی من داعش له‌دوای ئه‌م رێككه‌وتنه گه‌مارۆدراوه، هیچ ئاینده‌یه‌كی نییه، ره‌نگه بارودۆخه‌كه باشتر بێت له‌وه‌ی من پێشبینیم ده‌كرد، پێش سێ مانگ له‌مه‌وبه‌ر پێشبینی سه‌رهه‌ڵدانی پێنج شه‌ڕم له عێراقی دوای داعش كرد، ئه‌ویش شه‌ڕی ئێستا له‌گه‌ڵ داعش، شه‌ڕی خه‌ڵكی مووسڵ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات، شه‌ڕی كورد و شیعه، شه‌ڕی نێوان كورد و كورد، شه‌ڕی شیعه و شیعه، رۆژنامه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌مریكی پاش من گوتی حه‌وت شه‌ڕ سه‌رهه‌ڵده‌دات، بۆیه ئێستا ئه‌و شه‌ڕانه به‌دوور ده‌زانرێت، داعش ده‌ڕوات و مووسڵ چاره‌سه‌ری بۆ ده‌دۆزرێته‌وه، سه‌رباری ئه‌گه‌ری دیكه كه ره‌نگه پێچه‌وانه‌ی قسه‌كانم بێت، ره‌نگه ناكۆكی له‌نێوان پێشمه‌رگه و حه‌شدی شه‌عبی هه‌بێت، به‌ڵام ئێران نایه‌وێت بگاته شه‌ڕ، نایه‌وێت بگاته حاڵه‌تی هاوشێوه‌بوون.
ئاژانسی ئانادۆڵو: مه‌ترسی دروست بوونی داعشێكی دیكه له‌دوای كۆتایی هێنانی شه‌ڕی مووسڵ هه‌یه؟
حه‌سه‌ن عه‌له‌وی: "من بۆ یه‌كه‌م جار له‌رێگه‌ی ئاژانسه‌كه‌ی ئێوه‌وه نهێنییه‌ك بۆ رای گشتی ئاشكرا ده‌كه‌م ئه‌ویش ئه‌وه‌یه پێش زیاتر له سێ مانگ له‌مه‌وبه‌ر په‌یامێكم له به‌ڕێز عززه‌ت دوورییه‌وه پێگه‌یشت، پەیامەکەی گه‌یشته ئه‌م ماڵه‌م له هه‌ولێر، نزیكه‌ی چوار هه‌زار وشه ده‌بێت، ئه‌توانم ناوی بنێم سپارده‌یه‌كی سیاسی، تێیدا باسی شتی تایبه‌تی نێوان هه‌ردووكمان ده‌كات چونكه پێشتر ئێمه پێكه‌وه كارمان كردووه، هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌و ماوه، ئه‌و نامه‌یه‌ی پێش مانگ و نیوێك له‌مه‌وبه‌ر پێم گه‌یشت. عززه‌ت دووری له‌و سپارده‌یه ده‌ڵێت كه دوای داعش داعشێكی دیكه دروست ده‌بێت، بۆیه ئێمه پێش ئه‌وه‌ی داعشێكی دیكه دروست بێت، رێگری لێ بكه‌ین و وتوێژ بكه‌ین، دووری ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی به من داوه له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتان و پێكهاته و لایه‌نه‌كان وتوێژ بكه‌م، له‌نێویاندا توركیا، ئێران، سعوودیه، كوێت، ته‌نها حكوومتی عێراق نه‌بێت كه ده‌ڵێت حكوومه‌تی عێراقی حكوومه‌تێكی به‌كرێگیراوه و نابێت په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ببه‌ستین و ته‌نها له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان په‌یوه‌ندی ده‌به‌ستین، له په‌یامه‌كه‌دا ده‌ڵێت ده‌یانه‌وێت ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌عێراق دروست ببێت و کۆتایی بەخوێن رشتن بێت و وه‌كو به‌عسییه‌كان چه‌ك داده‌نێن، ئه‌وه بۆچوونی خۆیانه، ئه‌و وا ده‌ڵێت.
ئه‌و ده‌زانێت من له‌ساڵی 1979ه‌وه حزبی به‌عسم جێهێشتووە و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كم پێیانه‌وه نه‌ماوه، له نامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت كه من له‌گه‌ڵ كه‌س نییم، نه له‌گه‌ڵ ئێران نه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا یان هه‌ر لایه‌نێكی دیكه، ئه‌و بە من ده‌ڵێت تۆ کەسێکی رۆشنبیریت و دەسەڵاتی واژوو کردنی پێداوم له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه كه كێشه‌یان له‌گه‌ڵ به‌عس هه‌یه وەک سعوودیه، ئێران، توركیا، ده‌سه‌ڵاتم هه‌یه وتوێژ بكه‌م.
عززه‌ت دووری ده‌ڵێت به‌رامبه‌ر به ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌وان ئاماده‌ن چه‌ك دابنێین و خوێن رشتن كۆتایی پێ بێت و ئه‌وه‌شی روونكردووه‌ته‌وه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نایانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه ده‌سه‌ڵات ته‌نانه‌ت وهزیرێكیشیان هه‌بێت. ده‌ڵێت چاوه‌ڕوانیین تۆ ئه‌و كاره بكه‌یت، چونكه تۆ له نه‌وه‌ی دروستكردنی حزبی به‌عسی و له تۆ راده‌بینین. عزه‌ت دووری ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئه‌وان یه‌ك گرووپ بن له‌و بیست گرووپه‌ی شه‌ڕ ده‌كات ئه‌وا ئه‌وان چه‌ك داده‌نێن، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وانه‌ی مووچه‌یان بڕاوه و ئه‌وانه‌شی گیراون به‌و ناوه‌وه ئازاد بكرێن، ئه‌و بابەتانەی كه په‌یوه‌ندیی به ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵكه‌وه ده‌كات".
ئاژانسی ئانادۆڵو: به‌عسییه‌كان پێشتر رۆڵی گه‌وره‌یان له‌نێو داعشدا هه‌بوو، ئه‌ی ئێستا؟
حه‌سه‌ن عه‌له‌وی: "پێشتر به‌ڵێ رۆڵیان هه‌بوو، به‌ڵام ئێستا نا، داعش زۆری لێ كوشتن، من پێشتر سه‌یف مه‌شهه‌دانی و چه‌ند كه‌سێكی هاوڕێی به‌لای مندا تێپه‌ڕین كه چه‌ندین ساڵ له‌لای ئه‌مریكییه‌كان زیندانی بوون، ئه‌وان چوون بۆ مووسڵ و له‌وێ كوژران".
عه‌له‌وی: "نابێت خه‌ونی سه‌ربه‌خۆیی بوون بكرێته به‌ردێك و بیگریته نه‌یاره‌كه‌ت"
ئاژانسی ئانادۆڵو: كورد سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له عێراق جیاببنه‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش سوننه پاڵپشتییان ده‌كه‌ن و سوننه بۆخۆشیان باسی هه‌رێم ده‌كه‌ن له‌دوای رۆیشتنی داعش، قسه‌ت له‌مباره‌یه‌وه چییه؟
حه‌سه‌ن عه‌له‌وی: "كورد فۆبیای سه‌ربه‌خۆییان هه‌یه، ده‌رفه‌تێك هه‌بوو و بارودۆخ هه‌بوو، به‌ڵام رۆیشت، له‌ساڵی 2003 ئه‌وه‌ی ده‌هات بۆ عێراق ده‌چووه لای پێشمه‌رگه بۆ ئه‌وه‌ی بیانپارێزێت، به‌ڵام ئه‌مان چوون بۆ ئه‌نجوومه‌نی حوكم و مشتومڕیان له‌سه‌ر ئه‌وه بوو چه‌ند كورسییان هه‌بێت، نه‌چوون جۆره سه‌ربه‌خۆییه‌ك بۆ كوردستان به‌ده‌ست بهێنن، كورد هه‌ڕه‌شه به سه‌ربه‌خۆ بوون ده‌كه‌ن، ئه‌مه هه‌ڵه‌یه و نابێت، ئێوه وه‌كو هه‌موو گه‌لانی دونیا مافی ئه‌مه‌تان هه‌یه، تۆ مافێكی نه‌ته‌وه‌ییت هه‌یه و یاسا باسی كردووه وه‌كو ئه‌وه‌ی له پرەنسیپه‌كانی سه‌رۆك وێڵسن بێت یان ئه‌وه‌ی لینین باسی كردووه یان كۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌كان كه باسییان كردووه، تا ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان باسی كردووه، یان ده‌بێت ئه‌مه باس بكه‌یت و ئه‌وه‌ش به به‌شێك له مافی چاره‌ی خۆنووسینی خۆت بكه‌یت و گوزارشتی لێ بكه‌یت لانی كه‌م وه‌كو مافی نه‌ته‌وه‌كان، یان بێده‌نگ بیت و خۆت به به‌شێك له ده‌وڵه‌ت بزانیت".
كورد رۆژانه هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربه‌خۆبوون و بوون به ده‌وڵه‌ت ده‌كات، نابێت خه‌ونی سه‌ربه‌خۆیی بوون بكرێته به‌ردێك و بیگریته نه‌یاره‌كه‌ت.
من له‌و كه‌سانه‌م كه له‌گه‌ڵ مافی گه‌لی كورددام و به‌ناوبانگم له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ گه‌لی كورددام، ئێمه له رۆژهه‌ڵات سێ گه‌ل بووین و پێویستمان به گه‌لی چواره‌م بوو كه گه‌لی كورده، گه‌لی عه‌ره‌ب و گه‌لی تورك و گه‌لی فارس له‌م ناوچه‌یه هه‌بوون و نه‌مانهێشت ببنه گه‌لی چواره‌م، ئیسرائیل هات و بوو به گه‌لی چواره‌م، ئه‌گه‌ر باسی مافی كورد بكه‌م ده‌ڵێن تۆ ئیسرائیلیت، ئێوه ده‌وڵه‌تی ئیسرائیلتان دروست كردووه، و چوون بۆ ئیسرائیل و ئاڵای ئیسرائیل له وڵاتانی عه‌ره‌بی هه‌یه و نوێنه‌رتان له‌وێ هه‌یه، تۆ ئیسرائیلیت نه‌ك من، تۆ وات كرد كه ئیسرائیل له رۆژهه‌ڵات ده‌وڵه‌تی هه‌بێت و ببێته چواره‌م گه‌ل، كێ له‌مه به‌رپرسه كورد خۆیان.
بۆیه له‌رووی سیاسییه‌وه ده‌رفه‌ت بۆ كوردی عێراق بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی له‌باره، به‌ڵام بنكه‌یه‌كی پته‌ویان نییه، من پێشتریش ره‌خنه‌م له و ستراتیژییه گرتووه كه هه‌یانه كه ناوم لێ ناوه ستراتیژییه‌تی مۆڵ و مۆبایله‌كان، كه كۆمپانیاكانیان كردوویانه له‌گه‌ڵ ئه‌و خانوو و باڵه‌خانه و فێڵایانهی هه‌یه، بۆیه ده‌وڵه‌ت دروست كردن به‌م شتانه نابێت، ده‌توانیت له كوخهكانیش ده‌وڵه‌ت دروست بكه‌یت، ڤێتنام به نموونه كوخه، بۆیه مۆڵه‌كان هێما نییه بۆ پێشكه‌وتن، ئه‌مانه پێیان ده‌ڵێن پاره دۆشین، ئێستا تۆ لیترێك شیرت نییه، شیر و ماستت له بیابانه‌وه بۆ دێت له سعوودیه، بۆیه من باسی ئابووریی بزنم كردووه، پێشتر سێ ملیۆن بزنمان هه‌بوو، كوردستان ئابووریی به‌هێزی هه‌بوو له كشتوكاڵ و پێست و باشترین جۆره‌كانی گه‌نم و جۆ هی كوردی بوون، ئێستا جوتیارمان نییه، ده‌بێت خه‌ڵكی بیانی بهێنین ئه‌مه چۆنه؟، بۆیه ئێستا ئه‌وه‌ی هه‌یه بنكه‌كانی ده‌وڵه‌ت بوونییان نییه، ئاره‌زووی بوون به ده‌وڵه‌تیش دوودڵه و ئیراده‌ی سه‌ربه‌خۆیی بوونیش تووشی دڵه‌ڕاوكێ بووه. سه‌رباری ئه‌وه‌ی ماڵی كورد رێك نییه، پێم وایه ناكۆكییه‌كانیش كاریگه‌ریی زۆریان له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌بێت".
عه‌له‌وی: "خۆپیشاندانه‌كانی به‌غدا ئامانجییان نییه"
ئاژانسی ئانادۆڵو: تۆ عێراق به ئیماره‌تێكی ئێرانی ده‌زانێت؟
حه‌سه‌ن عه‌له‌وی: "نه‌خێر، چونكه عێراق له هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ ئه‌نبار و بۆ عه‌شیره‌ته عه‌ره‌بییه‌كان كه له عومه‌ری كوڕی خه‌تابه‌وه هاتوون بۆ كوفه ئه‌مانه ئێرانی نیین، ناشبن، ده‌زگا ئایینییه‌كان و هه‌ندێك له زانكۆكان هه‌ون، به‌ڵام ئه‌مانه نا، یه‌كێتی سۆڤییه‌ت كه حه‌فتا ساڵ هه‌بوو، دوای نه‌ما.
من شیعه‌ی كوڕی شیعه‌م چی ده‌مبه‌ستێته‌وه به ئێران؟، من كردوومن به شیعه نه‌ك ئه‌وان. عه‌ره‌ب ئه‌وانی كردووە به شیعه، ئێمه مێژووی هاوبه‌ش، زمانی هاوبه‌شمان له‌گه‌ڵیان هه‌یه؟، ته‌نانه‌ت ئه‌و خۆڵهشی كه نوێژی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن ئه‌وا له خاكی عه‌ره‌بییه‌وه وه‌ریانگرتووه و ئه‌وان له سه‌ر خاكی كه‌ربه‌لا كه خاكی عه‌ره‌به نوێژ ده‌كه‌ن نه‌ك ئێمه له‌سه‌ر خاكی فارسی نوێژ بكه‌ین، هیچ ئیمامێكی فارسی نییه سه‌ردانی بكه‌ن، جگه له خومه‌ینی، ئیمام ره‌زا، ئیمام كازم و عه‌لی كوڕی ئه‌بی تاڵیب، ئیمام حوسێن ئه‌مانه هه‌موویان قوڕهشیین، هه‌موو ئیمامه‌كان قوڕهشیین و ده‌بێت ئه‌وان سه‌ربه ئێمه بن نه‌ك ئێمه سه‌ربه ئه‌وان بیین، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ندێك له‌به‌ر كهموكورتییان له عروبهتییان و هۆشیاریی مێژووییان بوون به ده‌لیل بۆ ئێران و وایانكردووه ببنه زه‌لیلی ئێران و فارسه‌كان، ده‌بێت ئه‌وان به چه‌مكی ته‌شه‌یوع سه‌ربه ئێمه بن، نه‌ك پێچه‌وانه‌كه‌ی.
به‌داخه‌وه ئەو خۆڵه‌ی كه نوێژی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و له‌ژێر سه‌ریانه‌وه‌یه ئەوەندە درۆیان له‌سه‌ركرد و پیرۆزیان كرد ئه‌وه‌شیان تێكدا، راستییه‌كه‌ی باس له‌وه ده‌كرێت نوێژ له‌سه‌ر خاك بكرێت و دواتر ئاوا تێكیاندا.
من بۆخۆم شێخ وائیلییم بینی كه له یه‌كێك له دانیشتنه‌كان ئه‌و به‌رده‌ی فڕێ دا، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و مه‌زهه‌بانه ئایینیان كردووه به سرووت و رێوره‌سم بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك ئاگای له رووه زانستییه‌كه نه‌بێت.
ئاژانسی ئانادۆڵو: تێبینی و بۆچوونت چییه له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كانی به‌غدا كه ئێستا له‌لایه‌ن ره‌وتی سه‌درییه‌وه زیاتر رێبه‌رایه‌تی ده‌كرێت؟
حه‌سه‌ن عه‌له‌وی: "ئه‌وه به‌خشینه له ده‌ركردنی خه‌ڵك بێ هه‌ماهه‌نگی، بۆ من حه‌وت كوژراو بده‌م له خۆپیشاندانێكی ئاسایی كه هیچ شتێك ناگه‌یه‌نێت كه ئه‌ویش گۆڕینی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانه، حه‌وت كوژراو، ئه‌مه چییه خۆی تا حه‌وت كوژراوی بۆ بده‌یت؟، چییه ئه‌م به‌خشینه به مرۆڤ، حه‌وت گه‌نج بكوژرێت؟، كێ لێی داون، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكی حكوومه‌ته كه هاوپه‌یمانی سه‌دره، ئه‌ی كێ كوشتوونی؟، خۆپیشاندان ئامانجی هه‌یه و ئامانجه‌كه‌ی ئه‌وه نییه مرۆڤ بكوژرێت، ئێمه سه‌دان خۆپیشاندانمان ئەنجام دا و ئامانجمان هه‌بووه له ساڵی 1948ه‌وه تا ئه‌مڕۆ، یه‌ك دوو كه‌س له خۆپیشاندانی گه‌وره‌ی ئامانجدار ده‌بێت، به‌ڵام حه‌وت کوژراو له خۆپیشاندانێكی ئاسایی ئاوها؟ ئه‌مه چییه؟، كێ به‌رپرسه له خوێنی ئه‌و گه‌نجانه؟.
ئه‌م خۆپیشاندانه ئامانجێكی ئه‌وتۆی نییه و هیچ به‌هایه‌كی نییه، ده‌بێت به‌های هه‌بێت و ئامانجی هه‌بێت، ره‌وتی سه‌در به‌ته‌نها رێبه‌رایه‌تی ئه‌و خۆپیشاندانه ده‌كات ده‌بێت خه‌می گه‌نجانی بێت".
عه‌له‌وی: "مالكی دێته‌وه، لاوازی ده‌وڵه‌ت خاڵی به‌هێزییه‌تی"
ئاژانسی ئانادۆڵو: به‌مدواییانه زۆر قسه و باس له‌سه‌ر مالیكی ده‌كرێت، پێت وایه ئه‌و سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌تی سێبه‌ر یان كیانی هاوته‌ریب ده‌كات؟
حه‌سه‌ن عه‌له‌وی: به‌ڵێ.
ئاژانسی ئانادۆڵو: تۆ پێشبینی گه‌ڕانه‌وه‌ی نوری مالكی بۆ ده‌سه‌ڵات له عێراق ده‌كه‌یته‌وه؟ ئه‌و ئه‌وەنده هێزی هه‌یه بگه‌ڕێته‌وه؟
حه‌سه‌ن عه‌له‌وی: به‌ڵێ ئه‌گه‌رێكی زۆری هه‌یه، ئه‌گه‌ر ترەمپ ده‌ستوه‌رنه‌دات و به‌ریه‌كه‌وتنی ئێرانی - ئه‌مریكی نه‌بێت، شتێكی دیكه‌ش هه‌یه ئه‌و شیعانه‌ی له‌سه‌ر ئێران حسابن چه‌كدارن، ئه‌و شیعانه‌شی كه له‌سه‌ر ئێران حساب نیین سه‌ر به مه‌رجه‌عییه‌تن و چه‌كدار نیین، مه‌رجه‌عییه‌تی باڵای شیعه‌كان كاتێك فه‌توای ده‌ركرد له دژی داعش ئه‌وه‌ی چه‌كی به حه‌شدی شه‌عبی دا و پڕچه‌كی كرد، هه‌ر ئه‌و راوێژ و ئه‌فسه‌ری پێدان، ئێران بوو، بۆیه مه‌رجه‌عییه‌ت كه‌وته كێشه‌وه، ئێستا حه‌شدی شه‌عبی له‌گه‌ڵ ئێرانن، ئێران ئاراسته‌ی ده‌كات، مه‌رجه‌عییه‌ت دژی چه‌ك هه‌ڵگرتنه، به‌ڵام ئیتر تێ كه‌وت".
ئاژانسی ئانادۆڵو: خاڵی به‌هێزی مالكی چییه كه وای لێ كردووی بڵێی ئه‌گه‌ری زۆره بگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات له عێراق؟
حه‌سه‌ن عه‌له‌وی: "خاڵی به‌هێزی مالكی لاوازیی حكوومه‌ته، لاوازی ده‌وڵه‌ت و پێكهاته‌كان و حزبه‌كانی دیكه، ئێستا مالكی له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبییه و ئه‌میش خاكی به‌ده‌سته‌وه‌یه و بۆ خاک بگرن و بیده‌ن به ئه‌وانی دیكه؟
ئاژانسی ئانادۆڵو: به‌ڵام خۆ ده‌گوترێت ئێران ئه‌گه‌ر پاڵپشتیی كه‌سێك نه‌كات ناتوانێت ببێته سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، مالكی ده‌ڵێن له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه كه‌سێكی رەتکراوەیە، بۆچوونت له‌مباره‌یه‌وه چییە؟
حه‌سه‌ن عه‌له‌وی: "سه‌رۆكوه‌زیر و وه‌زیر و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌وانه‌شی كه سوننه‌ن و له ده‌سه‌ڵاتدان ده‌بێت له ئێرانه‌وه په‌سه‌ند بكرێن، بۆیه ئێران ئێستا پاڵپشتیی حه‌یده‌ر عه‌بادی ناكات، چونكه عه‌بادی وا هه‌ڵسوكه‌وتی كرد وه‌كو بڵێ بمكه‌ن به سه‌رۆكوه‌زیر چی ده‌كه‌ن بیكه‌ن، عه‌بادی نایه‌وێت ده‌ست له‌كاره‌كانی وه‌زیر و به‌رپرسه سوننه‌كان وه‌ربدات، به‌ڵام مالیكی ئه‌مه ناكات، مالیكی ده‌یه‌وێت سوننه‌كان له‌ژیر فه‌رمانی كه‌سێكی شیعه كاربكه‌ن له هه‌مان وه‌زاره‌ت، ئێرانیش ئاره‌زووی ئه‌مه ده‌كات. هه‌روه‌ها عه‌بادی كه‌مێك لیبڕاڵییه‌تی تێدایه و دكتۆره و كوڕی دكتۆره و له‌لایه‌ن ئه‌مریكییه‌كانه‌وه پشتیوانی ده‌كرێت، بۆیه ئێران ئێستا له‌كێشه‌دایه".
ئاژانسی ئانادۆڵو: خه‌ڵك ده‌نگ به مالیكی ده‌ده‌ن؟
حه‌سه‌ن عه‌له‌وی: "كام گه‌ل؟، گه‌لی شیعی، پێكهاته‌ی شیعی زۆر خاڵ له‌سه‌ر عه‌بادی تۆمار ده‌كات، له ململانێی تایفی توندڕه‌و سه‌رده‌كه‌وێت نه‌ك بێ لایه‌ن، له بارودۆخی ئاسایی‌دا بێ لایه‌ن سه‌رده‌كه‌وێت، ئێستا من ئه‌و مێژووه‌م هه‌یه ئه‌گه‌ر خۆم بپاڵێوم نایبه‌مه‌وه، كیتابی شیعه و ده‌وڵه‌تی قه‌ومی كه باس له‌وه‌كرا حوكمی بۆ شیعه دروستكرد به‌سه، ئیدی من كه‌سێكی لیبڕاڵییم، من به عومه‌ری كوڕی خه‌تاب سه‌رسامم، به ئه‌بو حه‌نیفه، به‌ڵام من شیعه‌م".
ئاژانسی ئانادۆڵو: بۆچوونت چییه له‌سه‌ر حكوومه‌تی ئێستا عێراق؟
حه‌سه‌ن عه‌له‌وی: "هیچ حكوومه‌تێك به‌قه‌د ئه‌م حكوومه‌تانه‌ی عێراق زیانی به شیعه نه‌گه‌یاندووه و لێی نه‌كوشتوون له كوشتنی ئیمامی حوسێنه‌وه، ئه‌م حكوومه‌تانه شیعه‌یان زه‌لیل كرد، فڕۆكه‌خانه‌ی نه‌جه‌فیان دزی، عه‌ره‌بانه‌یه‌كی تێدا نییه جانتای له‌سه‌ر دابنێی، پاره‌ی تایبه‌ت به پایته‌ختی ئیسلامی‌یان له نه‌جه‌ف دزی، پاره‌ی ئیمامی عه‌لییان دزی، ئیدی چی ده‌ڵێی تۆ؟، كه‌ربه‌لا ئێستا به‌ده‌ست گهندهڵییەوە دەناڵێنێت، ئێستا هیچ شارێك وه‌كو شاری شیعهنشینەكان باجی گه‌نده‌ڵیی شیعه ناداته‌وه".
news_share_descriptionsubscription_contact

