İnci Gündağ,Ramal Abdullah Mahmood
24 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 27 تشرینی دووەم 2017
لەندەن – AA
پۆلیسی بەریتانیا رایگەیاند لە وێستگەی میترۆی ئۆکسفۆرد سریکوسی لەندەنی پایتەخت رێوشوێنی ئەمنی چڕیان گرتۆتەبەر.
پۆلیسی هاتوچۆی بەریتانیا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە دوای ئەوەی لەو وێستگەیەوە پۆلیس ئاگادارکراوەتەوە، تیمەکانیان گەیشتۆتە ئەو ناوچەیە و رێوشوێنی ئەمنی چڕیان گرتۆتە بەر.
پۆلیس نەچۆتە ناو وردەکاری زیاتر و تیشکی خستۆتە سەر ئەوەی تیمەکانیان کە وێستگەکەیان داخستووە و پشتێنەی ئەمنییان درووستکردووە و داوایان لە هاووڵاتییانیش کردووە روو نەکەنە ئەو ناوچەیە. هەروەها وێستگەکە چۆڵ کراوە و ئامێرەکانی گواستنەوەش لەو وێستگەیە رایناگرن.
پۆلیس سەرنجی بۆ ئەوەش راکێشاوە وێستگەی دواتریشی داخستووە.
وێستگەی میترۆی ئۆکسفۆرد سریکوس دەکەوێتە شەقامی ئۆکسفۆرد کە یەکێک لە بازاڕە بەناوبانگەکانی لەندەن لەسەر ئەو شەقامەیە.