Sarmand Hameed
03 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 07 تشرینی دووەم 2016
هەولێر - AA
جێگری پارێزگاری نەینەوا، حەسەن عەلاف رایگەیاند کە فشاری دەرەکی لەسەر حکوومەتی عێراق هەیە بۆ لابردنی رۆڵی تورکیا لە ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی مووسڵ.
لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی ئانادۆڵۆ کە لە بارەگای کاتی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لە شاری هەولێر ئەنجامدرا، جێگری پارێزگاری نەینەوا، حەسەن عەلاف گوتی: "فشاری دەرەکی لەسەر حکوومەتی عێراق هەیە بۆ ئەوەی تورکیا هیچ رۆڵێك نەبینێت لە ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی مووسڵ".
عەلاف ئاماژەی بەوەکرد، تورکیا دراوسێمانە و تاکو ئێستا بەرگری لە خەڵکی شاری مووسڵ دەکات و لە رووی ئامادەکاری سەربازیی هەروەها لەکاتی ئاوارەبوون و کۆچکردنی خەڵکی شارەکە یارمەتی ئێمەیان داوە. سوپاسی هەوڵەکانیان دەکەین".
سوپای تورکیا لە سەربازگەی باشیک مەشق و راهێنانی سەربازیی بە 3 هەزارجەنگاوەری شاری مووسڵی کردووە و تۆپخانەکانی ئەو وڵاتە لە ئامادەباشی تەواودان بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش.
عەلاف هیوای خواستووە کە هێزەکانی سوپای تورکیا بەشداریان هەبێت لە رزگاکردنی خاکی نەینەوا لە ژێر دەستی داعش و گوتی: "پێمانوایە تورکیای دراوسێ رۆڵێکی گرنگ و کاریگەری دەبێت لە پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە".
جێگری پارێزگاری نەینەوا جەختی لەوە کردەوە کە تورکیا بەشێک نییە لە کێشەکانی نەینەوا، بۆیە پێمناوایە رەتکردنەوەی رۆڵی ئەو وڵاتە زیان بە هەموو لایەک دەگەیەنێت.
سەرۆکوەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی داوای کرد ئەو هێزانەی سوپای تورکیا کە لە سەربازگەی باشیک مەشق و راهێنانی سەربازی بە خۆبەخشە عێراقییەکان دەکات بچنە دەرەوە لەکاتێکدا ئەو هێزانە لەسەر داوای ئەو لەکاتی سەردانی بۆ تورکیا لە ساڵی 2014 هاتوونەتە ئەو شوێنە.
عەلاف گوتیشی: "هیوادارین هەماهەنگی بکرێت بۆ بەشداریکردنی تورکیا، ئەگەر ئەوان لە سەرەتای جەنگی داعشەوە بەشداریان بکردبایە ئێستا بارودۆخی ئێمە زۆر باشتر دەبوو، هەروەها پێویستیمان بە هیچ هێزێک نەدەبوو بۆ بەرگریکردن لە مووسڵ".
لەبارەی بەشداریکردنی حەشدی شەعبی لە شەڕی مووسڵ، عەلاف گوتی: "هیوای ئەوە دەخوازین کە حەشدی شەعبی بەشداری شەڕی کۆنتڕۆڵکردنەوەی مووسڵ نەکات، بەهۆی ئەوەی ئەوان لەسەر بنەمای تائیفی کاردەکەن، هیوادارین حەشدی هۆزەکان کە لە خەڵکی مووسڵ پێکهاتووە ئەوان بەشداری شەڕەکە بکەن".
ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە سەرکردەکانی حەشدی شەعبی نامەیان ناردووە، بە نموونە یەکێکیان (سەرکردەی عەسائیبی ئەهلی حەق، قەیس خەزعەلی) ئاماژەی بەوە کردووە دێین (بەرەو مووسڵ) بۆ تۆڵەسەندنەوە لە بکوژانی ئیمام حوسێن.
جێگری پارێزگاری نەینەوا روونیکردەوە کە ئەو لێدوانە تائیفییە، ئێمە و ئەنجوومەنی خۆجێی بەهەموو شێوەیەک ئەو جۆرە لێدوانانە رەت دەکەینەوە کە زیان بە پێکهاتەی کۆمەڵایەتی پارێزگاکە دەگەنەنێت.
عەلاف ئاماژەی بەوەشکرد کە هەر فەرماندەییەک یان هێزێکی سەربازی کە پاڵپشتی ئەو بۆچوونە بکات وامان لێدەکات کە ترس و دڵەڕاوکێ بمناگرێت بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای پارێزگاکە کە دانیشتوانەکەی عەرەب، کورد و تورکمان و مسوڵمان و مەسیحی و ئیزدی، ئەو تێکەڵیەش بەهیچ شێوەیەک نابێت تێک بدرێت.
جێگری پارێزگاری نەینەوا جەختی لەوە کردەوە کە گۆڕانکاری لە رێژەی هەر پێکهاتەیەک کاریگەری لە ناوچەکە دروست دەکات، بۆیە دێین (بەرەو مووسڵ) بەڕاستی نابینین و هەر سەرکردەیەکی سەربازیی بەو بۆچوونە تائیفیە قسە بکات، ئەو رووداوەمان بەبیردەهێنێتەوە کە 1400 ساڵ پێش ئێستا روویداوە (وەک ئاماژەیەک بە رووداوەکەی کەربەلا ساڵی ٦١ی کۆچی).