Mohammed Baqi Hussein
03 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 07 تشرینی دووەم 2016
ئیدلب - AA
له‌ئاکامی هێرشی فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی رژێمی سووریادا بۆسەر شارۆچكه‌ی سه‌راقب باکووری رۆژهه‌ڵاتی پارێزگای ئیدلب باکووری رۆژئاوای سووریا، هه‌شت كه‌س کوژران و 45ی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌رپرسی به‌رگریی شارستانیی پارێزگای ئیدلب، له‌یس فیراس له لێداوانێكیدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاند، فڕۆكه‌یه‌كی جۆری Su 22ی سه‌ربه سوپای رژێمی سووریا شارۆچكه‌ی سه‌راقب-ی بۆردومان كردووه.
فیراس رایگه‌یاند له‌ئاکامی بۆردومانەکەدا هه‌شت كه‌س کوژران و 45ی دیكه‌ش بریندار بوون كه 12یان منداڵن.
هه‌روه‌ها پێنج خانوو زیانی زۆریان به‌ركه‌وتووه.
نشینگه‌كانی پارێزگای ئیدلب كه به‌شێكی زۆری به‌ده‌ست ئۆپۆزسیۆنه‌وه‌یه، زۆر جار رووبه‌ڕووی هێرشی هێزه‌كانی رژێم و رووسیا ده‌بنه‌وه. هه‌فته‌ی رابردوو له‌ئاکامی بۆردومانكردنی بازاڕ و خوێندنگه‌یه‌كی ناحیه‌ی حاس باشووری رۆژئاوای پارێزگای ئیدلب، 35 كه‌س کوژران كه 22یان منداڵ و شه‌شیان مامۆستا بوون.