Sarmand Hameed
02 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 03 حوزەیران 2018
بەغدا - AA
لە ئاکامی پەلامارێکی رێکخراوی تیرۆریستی داعش بۆسەر مالێک لە پارێزگای سەڵاحەدین، ١٢ هاووڵاتی کوژران کە سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن.
ئەفسەری پۆلیس، ملازم نوعمان جبوری بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی "بەیانی ئەمڕۆ شەممە چەند چەکدارێکی داعش گەمارۆی خانوویەکیان داوە لە گوندی فەرحاتییە سەر بە ناحیەی زڵوعییە (٨٠ کلم باشووری تکریت ناوەندی پارێزگای سەڵاحەدین) و تەقەیان لە کەسانی نیشتەجێی ناوخانووەکە کردووە.
جبوری گوتیشی "لە ئاکامی پەلامارەکەدا، ١٢ هاووڵاتی کە ئافرەت و منداڵیشیان لەنێودایە و سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن، کوژران".
تاکو ئێستا رێکخراوی تیرۆریستی داعش بەرپرسیارییەتی خۆی لە ئەنجامدانی ئەو پەلامارە رانەگەیاندووە.