Abdullah Shukur
01 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 02 حوزەیران 2018
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "ئێمە کارمان بە درۆ، یاری و ھەڵخەڵەتاندن نابێت. کەسانێک درۆ دەکەن، ئێمە بە ئاسانی نەگەیشتووینەتە ئێرە. ئێمە بە کردەوەکانمان قسە دەکەین".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە پرۆگرامێکی بەربانگکردنەوەی لە شاری ئیستانبوڵ وتارێکی پێشکەش کرد.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی: "ھەروەکو چۆن لە ساڵی ١٩٩٤وە گۆڕانکارییەکی گەورەمان لە کەرتی ھاتووچۆ و ژینگە و گواستنەوە لە شاری ئیستانبوڵ ئەنجام دابێت، بە ھەمان شێوە لە ٨١ پارێزگاش کاری زۆر جددیمان کردووە، ئێمە جیاوازیمان لە نێوان شارەکان نەکردووە، دەنگ بە ئێمە بدات یاخود نا، ھیچ کەسێکمان بەلاوە نەناوە".
ئەردۆغان لە درێژەی قسەکانیدا گوتیشی: "ئەگەر ئێمە سەرمان بۆ ھێرشەکانی دەرەوە و ناوەوە دانواندبا، ئەوا چارەنووسمان وەک چارەنووسی خوالێخۆشبوو عەدنان مەندەرەس دەبوو".