Abdullah Shukur
01 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 02 حوزەیران 2018
باتمان - AA
بریکاری سەرۆکی گشتی ئاک پارتی و سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم گوتی: "ھەدەپە پارتێکی ئازاد نییە. لە ژێر فەرمانی قەندیل دایە، لە ژێر فەرمانی پەکەکە دایە. دەنگ لە کوردەکانی ناوچەکە وەردەگرێ و فەرمانی ئەوان (پەکەکە) جێبەجێ دەکات. لە چیا چی بڵێن ئەو ئەنجام دەدەن، نەک داواکاری و خواستەکانی ئێوە. با ئازاد بن و بە ئاشکرایی نەفرەت لە پەکەکە بکەن. بە ئاشکرای لە دژی پەکەکە بوەستنەوە، ئەو کاتە لەسەر سەر و چاوی ئێمە جێگەیان دەبێتەوە".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم وتارێکی لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەری شاری باتمان پێشکەش کرد و ھەڵسەنگاندنی بۆ ھەڵبژاردنەکانی ٢٤ی حوزەیرانی داھاتوو کرد.
بینالی یڵدرم گوتیشی: "ھەرگیز رازی نابین دڵی یەک ھاووڵاتیان بڕەنجێ. ھەرگیز قبوڵ ناکەین یەک رۆڵەی ئەم وڵاتە ون بێت و ژیانی وێران بێت. ھەگیز قبوڵ ناکەین یەک تاکە گەنجمان قوربانی رێکخراوەکانی تیرۆریستی ببێت".
بینالی یڵدرم راشیگەیاند کە ھەدەپە لە ژێر فەرمانی پەکەکە دایە و گوتیشی: "ھەدەپە پارتێکی ئازاد نییە. لە ژێر فەرمانی قەندیل دایە، لە ژێر فەرمانی پەکەکە دایە. دەنگ لە کوردەکانی ناوچەکە وەردەگرێ و فەرمانی ئەوان (پەکەکە) جێبەجێ دەکات. لە چیا چی بڵێن ئەو ئەنجام دەدەن، نەک داواکاری و خواستەکانی ئێوە. با ئازاد بن و بە ئاشکرایی نەفرەت لە پەکەکە بکەن. بە ئاشکرای لە دژی پەکەکە بوەستنەوە، ئەو کاتە لەسەر سەر و چاوی ئێمە جێگەیان دەبێتەوە".
بریکاری سەرۆکی گشتی ئاک پارتی و سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم لەبارەی لێدوانەکانی کاندیدی سەرۆکی پارتی جەھەپە بۆ سەرۆکایەتی کۆمار : "کاندیدی سەرۆکی پارتی جەھەپە بۆ سەرۆکایەتی کۆمار دەڵێ، 'ئەمریکییەکان پەیوەندیان بە منەوە کردووە و رایانگەیاندووە کە تورکیا بە شێوەیەکی ھەڵە و کەموکورتی داوای رادەستکردنەوەی فەتۆی کردووە'، بەرێز ئینجە لەوە پێش ئاشکرا بکە، کێ لە ئەمریکاوە پەیوەندی بە تۆوە کردووە؟ لە تەکساس یان لە ئەریزۆنا یانیش لە پەنیسلڤانیا پەیوەندیان بە تۆوە کردووە؟ یان کەسێکی فەتۆچی پەیوەندی بە تۆ کردووە؟ بە قسەی کێ بوختان بە سەرکۆمار و حکوومەتی ئەو وڵاتە دەکەی؟ ئەگەر دەتەوێ راستی ئەو کارە بزانی ئەوا سەردانی وەزارەتی داد بکە و ئەوان ھەموو بەڵگەیەکت لە بەردەم دادەنێن".