Sangar Hamad Azeez
01 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 02 حوزەیران 2018
ئیستانبوڵ - AA
گۆرانێبێژی ناوداری ئاینی ماهیر زەین گۆرانییەک بۆ تورکیا دەڵێت.
ماهیز زەینی سویسڕی و بەڕەچەڵەک لوبنانی لەژێر ناوی " کاتی دروێنەیە" گۆرانییەکی بۆ تورکیا و بەتایبەت بۆ ئەردۆغان گوت.
سەبارەت بە دەرهێنانی کلیپەکە لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ماهیر زەین گوتی: "سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب لەلایەن تەواوی موسڵمانانی جیهانەوە خۆشەویستە".
تێکستی گورانییەکە لەلایەن ئەحمەد کورتیسی بەڕەگەز مەقدۆنی نووسراوەتەوە و ئاواز و دانانیشی ئێمرە مۆغوڵکۆچ ئامادەی کردووە.
لە بەشێکی تێکختی گۆرانییەکەی ماهیر زەین دەڵێت:
دوێنێ ئەرتۆغروڵ و ئەمڕۆش تەیب ئەردۆغان
ئێستا کاتی دروێنەیە
بەردەوامە لە بەڵێنەکانی بۆ گەلەکەی
ئێستا کاتی ئەوەیە کە هەموومان یەکگرتووبین
یەڵلا تورکیا
ئەردۆغان سەرکردەی گەلە