Hamit Hüseyin
14 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 15 ئاب 2016
سەرۆکی هەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی کە سەرپەرشتی راستەوخۆی شەڕی ئەمڕۆی نێوانی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان دژ بە چەکدارای رێکخراوی تیرۆریستی داعشی دەکرد، بەرەکانی شەڕی بەسەر کردەوە.
بە گوێرەی زانیاری پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هەر کام لە فەرماندەکانی مێحوەری خازر، گوێڕ و مەخموور کۆبۆتەوە.
فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی هەرێمی کوردستان لەم کۆبوونەوەیەدا لە زمانی فەرماندەکانی ئەم مێحوەرانە ئاگاداری دوابارودۆخی بەرەکانی شەڕ کراوەتەوە.
لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە میحوەری خازر ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی چەند ناوچەیەک کە ماوەی دوو ساڵ بوو لە کۆنتڕۆڵی چەکدارانی داعش دابوو دەستی پێکرد، بە پێی گوتەی فەرماندەکانی پێشمەرگە نۆ گوند کۆنترۆڵ کراوەتەوە. هێزەکانی پێشمەرگە دەڵین بە کۆنتڕۆڵکردنی ئەم گوندانە لە رۆژئاوای هەولێر مەترسی لەسەر پایتەختی هەرێمی کوردستان نەماوە.