Mohammed Ali
14 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 14 ئاب 2016
ئیستانبوڵ
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا، نومان کورتوڵموش لەبەرنامەیەکی راستەوخۆی کەناڵی فۆکس تی ڤیدا بەشداریی کرد و جەختی لەوەکردەوە کە کۆماری تورکیا ناتوانێت بەسوپایەکی لاوازەوە بەرەوپێش بچێت.
نومان کورتوڵموش ئاماژەی بەوەکرد کە بە سوپایەکی لاوازەوە کۆماری تورکیا ناتوانێت بەرەوپێش بچێت و رایگەیاند ''هیچ کەسێک رەخنەی لە بەهێزبوونی سوپا نییە بەڵام رەخنەمان لەوە هەیە کە سوپا تەنها یەک ئەرکی هەیە ئەویش بەرگریکردنە لە خاک و نیشتمان. پێویستە سوپایەک دابمەزرێنرێت کە تەنها ئەرکی بەرگریکردن بێت لە نیشتمان و خۆی بۆ ئەو ئەرکە تەرخان کردبێت، چاوی لە سیاسەت نەبێت و هیچ هیستریایەکی دەستوەردانی لە سیاسەتدا نەبێت. ئینشائەڵڵا هێرشەکەی ١٥ی تەمووز، دەبێتە هۆی سازکردنی زەمینەیەکی لەو جۆرە بۆ تورکیا و هیوادارم لەمەدا سەرکەوتوو بین''.
- ''ئهم كودهتایه سیناریۆیهك بوو ئامادهكرابوو بۆ داگیركاریی بیانیی''
كورتوڵموش رایگەیاند "له سیاسهتدا ههموو كودهتاكان بابهتێكن بۆ گۆڕینی دهسهڵات. بهڵام ئهم كودهتایه ناپاكانهتربوو. ئهم كودهتایه سیناریۆیهك بوو ئامادهكرابوو بۆ نههێشتنی سهقامگیریی سیاسی له وڵات و ههڵگیرساندنی شهڕی ناوخۆ و ئامادهكردنی توركیا بۆ داگیركاریی بیانی. زۆر روونه. لهگهڵ دهستكهوتنی بهڵگهی زیاتر ئهمه بهڕوونی دهبینین".
- ''کەسانی دیکەیان لەدەرەوەی چوارچێوەی ئیسلامدا بینی''
لەدرێژەی گوتەکانیدا جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا رایگەیاند ''ئەم کەسانە هاوشێوەی ئەوەی بەدرێژایی مێژوو روویداوە، وەک زۆرێک لە گرووپی تایبەت، وەک زۆرێک گرووپی باتنی دیکە، لەناو کۆمەڵگەی بەرفراوانی مسوڵماناندا تەنها گرووپێکی بچووکی خۆیان وەک مسوڵمان دەناسێنن، لەنێوان خۆیاندا یاسایەکیان داناوە و ئەوانەی دەرەوەی خۆیان وەک کەسانەی دەرەوەی چوارچێوەی ئیسلام تەماشا کردووە. گەورەترین بەدڕەوشتی لێرەدا بوو، گەورەترین ناپاکی ئەمە بوو. ماوەی چەندین ساڵە ئەم ناپاکییە نەبینراوە. لە رووی مێژووییشەوە ئەم رێکخراوە لە رێکخراوی حەسەن سەباح (تلیاک کێشەکان) باتنیترە. لەدوای ئەوەیش لادەرییەکانی دیکەیان بریتییە لەوەی ئەو کەسەی سەرۆکیانە بە مەهدی دەزانن، هەرچییەک ئەو بیکات بێتاوانانەیە، ئەمانە لادەرن لەبیروباوەڕدا. بەڵام لە رووی کۆمەڵناسییەوە گەورەترین لادەرییان نیشان دا''.
- ''لە تورکیادا هیچ کەسێکی خاوەن عەقڵ پشتیوانیی لە کودەتا ناکات''
نومان کورتوڵموش جەختی لەوەکردەوە لەدوای کۆبوونەوە جەماوەرییەکەی 7ی ئابەوە ئەوە دەبینم کە هەڵوێستی تورکیا زۆر بەهێز بووە و گوتی: ''لە رووی هەریەک لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپا، هەروەها لە رووی بەرەنگاربوونەوەی فەتۆ لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی. کۆبوونەوەیەکی جەماوەریی گەورە لەشێوەی مۆزایکێکی نەتەوەییدا ئەنجام درا، ئەمە هێزێکی نائاسایی گەورەیە. لە رێگەی ئەو کۆبوونەوە جەماوەرییەوە ئەوە ئاشکرا کرا کە لە تورکیا هیچ خاوەن عەقڵێک پشتیوانیی لەم کودەتایە ناکات''.
راشیگەیاند ''لە خۆرهەڵات و باشووری خۆرهەڵاتی تورکیا، لە خۆپیشاندانەکانی دژی کودەتادا زۆرێک لە خوشک و برایانی کورد، تەنها ئەوانە نا کە دەنگیان بە ئاک پارتی یان جەهەپە دابوو، بەڵکو ئەوانەیش کە دەنگیان بە هەدەپە دابوو، هاتن و بەشدارییان لە خۆپیشاندانەکاندا کرد. ئەوانیش دڵیان دەسووتا بۆ ئەوەی کە هەدەپە لە سێبەری پەکەکە دایە. هەر بۆیە پێویستە هەدەپە بە خێرایی لە ژێر سێبەری پەکەکە بێتە دەرەوە و پەکەکە وەک دوژمنێکی هاوبەشی تورکیا تەماشا بکات''.