Muhammet Ali Kemal
14 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 14 ئاب 2016
واشنتۆن
دەزگای هەواڵگریی ناوەندیی ئەمریکا (CIA)، بەشی تایبەت بە تورکیای ماڵپەڕەکەیان نوێ کردووەتەوە و باسی هەوڵی ئەنجامدانی کودەتای تێدایە.
باسی هەوڵی ئەنجامدانی کودەتا لە رۆژی ١٥ی تەمووزدا لە تورکیا بۆ بەشی "The World Factbook"ی ماڵپەڕی فەرمی سی ئای ئەی کە زانیاریی زۆر سەبارەت بە ژمارەیەک وڵات بڵاودەکرێتەوە، زیادکراوە.
لەو نوێکردنەوەیەدا کە لە ٩ی ئابدا ئەنجامدراوە، ئاماژە بەوەکراوە، ژمارەیەک لە کەسانی سەربە سوپا، هەوڵی ئەنجامدانی کودەتایان لە ژمارەیەک جومگەی هەستیاری بەرگری و حکوومییەوە لە ئیستانبوڵ و ئەنقەرە، داوە.
لە زانیارییەکانی سەبارەت بە هەوڵی ئەنجامدانی کودەتا لە تورکیا لە ماڵپەڕی سی ئای ئەیدا هاتووە: ''بەهۆی ئەوەی کە هاووڵاتییانی تورکیا بە کۆمەڵ شەقامەکانیان لەبەرامبەر هێزە کودەتاچییەکاندا داخست، نزیکەی ٣٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە دوو هەزار کەس بریندار بوون. بەپرسانی حکوومەتی تورکیا ژمارەیەکی زۆر کەسی سەربە سوپایان دەستگیرکردووە و هەزاران دادوەر و رۆژنامەوانیان دەستبەسەرکردووە، بەتۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ کودەتاکەدا هەزاران مامۆستا لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە. بەپرسانی حکوومەتی تورکیا ئەو کەسانەی کە کودەتاکەیان ئەنجامداوە بە بوونی پەیوەندی لەگەڵ بزووتنەوەی ''گولەن'' کە لە تورکیا وەک رێکخراوێکی تیرۆریستیی ناسێنراوە و لە ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتان چالاکی ئایینی و کۆمەڵایەتی ئەنجامدەدات، تۆمەتبار دەکەن''.