Abdullah Shukur
11 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 12 تشرینی دووەم 2016
ئەنقەرە
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە سەرچاوەکانی سەرۆکایەتی وەزیران وەرگیراون، سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم لەرێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە دۆناڵد ترەمپ کردووە و بەبۆنەی ھەڵبژاردنی وەک سەرۆکی نوێی ئەمریکا پیرۆزبایی لێکردووە.
لە پەیوەندییەکەدا یڵدرم جەختی لە پەیوەندی بەھێزی نێوان ئەمریکا و تورکیا کردووە و راشیگەیاندووە کە ھەوڵی بەردەوام دەدەن بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی ھەماھەنگی و پەیوەنییەکانی نێوان ھەردوو وڵات.
لە بەرامبەردا ترەمپ سوپاسی یڵدرمی کردووە و ھیوای خواستووە کە لە قۆناغی داھاتوو ھەوڵی بەھێزکردنی پەیوەندییەکان و ھەماھەنگی زیاتر دەدەن.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا جەخت لەسەر ئیرادەی ھاوبەشی ھەردوو وڵات لەبارەی پێشھاتەکانی ناوچەکە و جیهان کراوەتەوە.