Hamza mansur
09 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 11 تەمووز 2016
بەغدا
سەدان هاووڵاتی عێراقی، داوایان كرد لێكۆڵینەوەی نێودەوڵەتی بکرێت لەو تەقینەوە خۆكوژییەی كە هەفتەی رابردوو لە ناوچەی كەڕادە ناوەڕاستی بەغدا روویدا و بەهۆیەوە 292 كەس كوژران و 200ی دیكەش بریندار بوون.
سەدان خۆپیشاندەر لە گۆڕەپانی تەحریر ناوەڕاستی بەغدا گردبوونەوە و بە بەرزكردنەوەی دروشمەكانیان تەقینەوە خۆكوژییەی هەفتەی رابردووی ناوچەی كەڕادەیان ئیدانە كرد و داوایان كرد لە بری لێكۆڵینەوەكانی حكوومەتی عێراق، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی لێكۆڵینەوە لەو تەقینەوەیە بكرێت.
خۆپیشاندەر محەمەد یاسری لە ناو خۆپیشاندانەكەوە بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو قسەیكرد و گوتی: "حكوومەتی عێراق لە لێكۆڵینەوەی لە تەقینەوە خۆكوژییەكە جددی نییە، چونكە هەتا ئێستا لە لێكۆڵینەوەكانی حكوومەت لەبارەی تەقینەوەكە هیچ ئەنجامێكی نەبووە".
یاسری ئاماژەی بەوەیشدا، ئەوان داوا دەكەن لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی لێكۆڵینەوە لە تەقینەوە خۆكوژییەكەی ناوچەی كەڕادە بكرێت، پاش ئەو زانیارییە وردانە كە ئاماژە بەوە دەكەن، تەقینەوەكەی كەڕادە لەلایەن كەسێكەوە ئەنجامدراوە وەك تەقینەوەكانی رابردوو، بەڵكو كۆمەڵێک كەس هەن كە بەرپرسن لەو تەقینەوەیە.