Abdullah Shukur
08 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 08 کانوونی یەکەم 2018
ئەنقەرە - AA
نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا، جێمس جێفری رایگەیاند کە بۆ دەستبەرکردنی پێوەرەکانی پەیوەندیدار بە نەخشە رێگای منبج، تا کۆتایی ئەمساڵ بەشێک لە ھەنگاوەکان دەھاوێژرێن.
نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا، جێمس جێفری لە دوای ٣یەمین کۆبوونەوەی گرووپی کارکردنی ھاوبەشی پەیوەندیدار بە سووریا، وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە.
جێفری رایگەیاند کە لە کۆبوونەوەکەدا باسی رۆژھەڵاتی فوڕات و ئیدلب و گشت پرسەکانی پەیوەندیدار بە سووریایان کردووە.
جێفری راشیگەیاند کە لە چوارچێوەی نەخشە رێگای منبج چالاکییەکانی دەورییەی جیاوازیان ئەنجامداوە.
گوتیشی: "ئەمریکا بەڵێنەکانی خۆی لەبارەی کشانەوەی ئەندامانی پەیەدە و یەپەگە لە منبج و نەبوونی ئەندامانی ئەو رێکخراوە لە ئەنجوومەنەکانی خۆجێیی و کارمەندی سەربازیی ناوخۆیی بەجێھێناوە و ئێستاش لێکۆڵینەوەی ئەمنی ئەنجام دەدەین. بۆ دەستبەرکردنی پێوەرەکانی پەیوەندیدار بە نەخشە رێگای منبج، تا کۆتایی ئەمساڵ بەشێک لە ھەنگاوەکان دەھاوێژرێ.بەشێک لەمانە تا کۆتای کانوونی یەکەم تەواو دەکرێن".
جێفری جەختیشی لەوە کردەوە کە ھەماھەنگی منبج بووەتە مۆدێلێک بۆ گشت سووریا بەمەبەستی دەستەبەرکردنی ئاشتی و گوتیشی: "بەبێ بوونی ھەماھەنگی نزیکی تورکیا و ئەمریکا، ئەستەمە چارەسەریی کۆتایی لە سووریا بدۆزرێتەوە".
لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی جێبەجێکردنی ھەمان مۆدێلی منبج لە ناوچەکانی دیکەش، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا رایگەیاند کە پرسی ناوچەکانی دیکە لە قۆناغی پلاندانانی ھاوبەش تاوتوێ دەکەن و ئەمە پلاندانانەش دەستیپێکردووە.
راشیگەیاند کە پلانەکە پرسی پشتیوانی تورکیا لە ئیدلبیش لەخۆ دەگرێت.