Mazın Asad
11 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 12 تەمووز 2016
ئیستانبوڵ
تیمەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری سەر بە پۆلیسی ئیستانبوڵ ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ سەر شارۆچکەی کاغتھانە لە ئیستانبوڵ ئەنجام دا.
تیمەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بە ھەماھەنگی لەگەڵ پۆلیسی تایبەت، گەڕان و پشکنینیان لە چەند ناونیشانێک کرد کە پێشتر دەستنیشانیان کردبوو.
لە ئەنجامی گەڕان و پشکنین لە ھەشت ناونیشان لە شارۆچکەی کاغتھانە، چوار کەس دەستگیر کران.
گومانلێکراوەکان دوای کۆنترۆڵی پزیشکی لە نەخۆشخانەی ھاسەکی، بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس گواسترانەوە.
دەربارەی ئۆپەرسیۆنەکە تاوەکو ئێستا ھیچ روونکردنەوەیەک نەدراوە.