ئابووری, عێراق

پازدەھەمین پێشانگای نێودەوڵەتی ھەولێر بۆ بیناسازی و وزە کرایەوە

وەزیری ناوخۆی ھەرێم ڕێبەر ئەحمەد: "ئەنجامدانی ئەم پێشانگایە دەرخەری ئەوەیە کە ھەرێمی کوردستان لەسەر ڕێچکەیەکی دروستە و لە ھەموو بوارەکان پێشکەوتنی بەخۆیەوە بینیووە، ئەم بەرھەمانەی کە نمایشکراون لە ئاستێکی ستانداردی نێودەوڵەتین".

Heman Hussein Yaseen  | 20.05.2025 - نوێکردنەوە : 20.05.2025
پازدەھەمین پێشانگای نێودەوڵەتی ھەولێر بۆ بیناسازی و وزە کرایەوە

Arbil

هەولێر - AA

بە ئامادەبوونی وەزیری ناوخۆی ھەرێمی کوردستان-عێراق، ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، ساسان عەونی و بەرپرسانی دیکەی ھەرێم، پازدەھەمین پێشانگای نێودەوڵەتی ھەولێر بۆ بیناسازی، ئاوەدانکردنەوە، ژێرخانی ئابووری و وزە لە ھۆڵی پێشانگای نێودەوڵەتیی ھەولێر کرایەوە

لە پێشانگاکەدا، ٢٥٠ کۆمپانیا لە ١١ وڵاتەوە بەشدارن کە ماوەی چوار ڕۆژ دەخایەنێت کە تێیدا کەلوپەلە جیاوازەکان نمایشکراون و پێشبینی دەکرێت کۆمپانیا و بازرگانەکان بەشێوەیەکی فراوان بەشداری تێدا بکەن.

وەزیری ناوخۆی ھەرێم ڕێبەر ئەحمەد لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا تیشکی خستەسەر کاریگەرییەکانی کردنەوەی پێشانگا لەسەر ئاڵوگۆڕی بازرگانی و جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەم بەرھەمانەی لەم پێشانگایە نمایشکراون ئاستێکی ستانداردی نێودەوڵەتیان ھەیە لە ڕووی کوالێتییەوە.

لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا، ڕێبەر ئەحمەد گوتی: "ئەمڕۆ بەشداریمان کرد لە کردنەوەی پێشانگایەکی نێودەوڵەتی لە بواری بیناسازی و وزە، جێگای دڵخۆشییەکی زۆرە کە ژمارەیەکی زۆر لە کۆمپانیای ناوخۆیی بەشدارن و بەشێکی زۆریش لە وڵاتانی دەوروبەر و کۆمپانیاکانی جیھان بەشدارن، بێگومان ئەمجارە گرنگییەکی زیاتری پێدراوە، ئەنجامدانی ئەم پێشانگایە دەرخەری ئەوەیە کە ھەرێمی کوردستان لەسەر ڕێچکەیەکی دروستە و لە ھەموو بوارەکان پێشکەوتنی بەخۆیەوە بینیووە، ئەم بەرھەمانەی کە نمایشکراون لە ئاستێکی ستانداردی نێودەوڵەتین".

لە پشانگاکەدا، ھەریەک تورکیا و چین بە زۆرترین کۆمپانیا بەشدارییان تێدا کردووە و لە پێشانگاکەدا ھەموو ئەو بابەتانەی تایبەتن بە بیناسازی، وزە و ژێرخانی ئابووری، نمایشکراون.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın