23 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 23 نیسان 2020
ئەنقەرە - AA
نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، به ٢٢ دۆلار و ٢٢ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
دوێنێ نرخی خاوی برێنت گه‌یشته ٢٢ دۆلار و ٢٥ سه‌نت و رۆژه‌كه‌ی به ٢٠ دۆلار و ٢٧ سه‌نت ته‌واو كرد. ئه‌مڕۆش له كاتژمێر ٠٩:٠٠ه‌وه نرخه‌كه‌ی به‌راورد به كاتی داخستنی بازاڕ به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ٩،٠٨ به‌رزبووه‌ته‌وه و گه‌یشته ٢٢ دۆلار و ٢٢ سه‌نت. له هه‌مان كاتدا نرخی خاوی رۆژئاوای تێكساس به ١٥ دۆلار و ٣٧ سه‌نت كڕیاری هه‌بوو.
دوای ئه‌وه‌ی پاڵاوگه‌كانی چین، هیندستان، ژاپۆن و كۆریای باشوور ده‌ستیان كرد به كڕینی نه‌وت به نرخێكی هه‌رزان و زیادبوونی كڕینی نه‌وت له ئاسیا، داخوازی له‌سه‌ر نه‌وت كه‌مێك زیادی كرد، به‌وه‌یش نرخی نه‌وتی برێنت به‌رزبووه‌وه.
فه‌رمانگه‌ی زانیاری وزه‌ی ئه‌مریكا (EIA)، بڵاوی كرده‌وه كه نه‌وتی خاوی بازرگانی عەمبارکراو له‌و وڵاته‌دا له هه‌فته‌ی رابردوودا، ١٥ ملیۆن به‌رمیل (سه‌دا ٣) زیادی كردووه و به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٥١٨ ملیۆن و ٦٠٠ هه‌زار به‌رمیل. ئه‌وه له كاتێكدایه چاوه‌ڕوانی بازاڕ به ئاراسته‌ی زیادبوونی ١٥،١ ملیۆن به‌رمیل بوو. نه‌وتی خاوی عەمبارکراو له هه‌فته‌ی پێشووتردا، ١٩،٢ ملیۆن به‌رمیل زیادیكردبوو.
به‌پێی راپۆرتی نیسانی ٢٠٢٠ له‌باره‌ی پێشبینی كورتمه‌ودا بۆ وزه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت رێژه‌ی مامناوه‌ندی به‌رهه‌می رۆژانه‌ی نه‌وتی خاو له‌مساڵدا، ١١،٨ ملیۆن به‌رمیل بێت.
ره‌نگه لە رووی تەکنیکییەوە، خاوی برێنت لەنێوان ٢٢ دۆلار و ٧٢ سه‌نت بۆ ٢٤ دۆلار و دوو سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٢١ دۆلار و ٤٢ سه‌نت بۆ ٢٠ دۆلار و ١٢ سه‌نت بمێنێته‌وه.