Zana Natık Kerem
31 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 31 کانوونی دووەم 2023
ھەولێر – AA
ئەمڕۆ سێشەممە لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستاندا، نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەربە دیناری عێراقی بەرزبوونەوەی زیاتری تۆمار کرد.
لەئێستادا، نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکاندا، بە ١٦٩ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
دوێنێ دووشەممە، نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستاندا، بە ١٦٧ هەزار و ٥٠٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەکرا.
ئەمڕۆ بانکی ناوەندیی عێراق، ٦٩ ملیۆن و ٦٢٥ ھەزار و ١١٥ دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە.
شارەزایان و چاودێرانی بواری ئابووریی، ھۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەربە دینار بۆ دوو ھۆکار دەگەڕێننەوە، یەکەمیان کەمی خستنەبازاڕی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە و دووەمیان بەقاچاخبردنی دۆلار بۆ دەرەوە.