Sibel Morrow
31 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 31 ئاب 2020
ئەنقەرە- AA
رۆژی هەینیی نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت تا ٤٤ دۆلار و ٨٠ سەنت نزمبۆوە و رۆژەکەی بە ٤٥ دۆلار و پێنج سەنت تەواو کرد، بەڵام کاتژمێر ٠٩:١٥ی ئەمڕۆ نرخی نەوت بەڕێژەی سەدا ٢،٣ بەرزبوونەوەی بەخۆوەبینی و بە ٤٦ دۆلار و ١٠ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
لە هەمان کاتدا بەرمیلێک خاوی رۆژئاوای تێکساس نرخەکەی گەیشتە ٤٣ دۆلار و ١٣ سەنت.
پەسەند کردنی پێشنیازێکی سەرۆکی کۆنگرێسی ئەمریکا، نانسی پێڵۆسی تایبەت بە تەرخانکردنی ١،٣ ترلیۆن دۆلار بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەلایەن کۆشکی سپییەوە، کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت هەبوو.
هەروەها بوژانەوەی کەرتی پیشەسازی لە چین کە لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا دووچاری سستبوون بووبوو، وای کردووە خواست لەسەر ئەو سووتەمەنییە زیاد بکات.
بەهەمان شێوە دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر دراوەکانی دیکە یارمەتیدەرە لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوتدا.
لە لایەکی دیکەوە راگەیاندنی هەواڵی دۆزینەوەی دوو بیرە نەوتی نوێ لە سعوودیە وای کردووە نرخی نەوت بەخێرایی بەرزنەبێتەوە.