جيهان, ئابووری

لە کاتێکدا هەناردە بۆ ئیسرائیل بەڕێژەیەکی بەرچاو کەمی کردووە ناردنی کاڵا بۆ فەلەستینییەکان بەردەوامە

Ayşe Böcüoğlu Bodur  | 09.04.2024 - نوێکردنەوە : 09.04.2024
لە کاتێکدا هەناردە بۆ ئیسرائیل بەڕێژەیەکی بەرچاو کەمی کردووە ناردنی کاڵا بۆ فەلەستینییەکان بەردەوامە

Ankara

ئەنقەرە - AA

لە کاتێکدا لە پاش هێرشەکانی سەر غەززە قەبارەی بازرگانی نێوان تورکیا و ئیسرائیل لە شەش مانگدا نزیکەی سەدا ٣٣ کەمی کردووە، ناردنی کاڵا لە ڕێگەی کەرتی تایبەتەوە بۆ گەیاندنی بە فەڵەستینییەکان بەردەوامە.

بەپێی ئەو زانیارییەی لە سەرچاوەکانی وەزارەتی بازرگانییەوە دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتووە، قەبارەى بازرگانی لە نێوان هەردوو وڵاتدا لە دوای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بەشێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە.

لە کاتێکدا لە ماوەی نێوان ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە کە ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر غەززە دەستپێکردووە تا ٢٠ی ئاداری ٢٠٢٤ تێکڕای قەبارەی بازرگانی لەگەڵ ئیسرائیل نزیکەی سەدا ٣٣ کەمی کردووە، هەناردەی تورکیا بۆ ئەم وڵاتە سەدا ٣٠ و لەم وڵاتەشەوە بۆ تورکیا سەدا ٤٣،٤ کەمی کردووە.

هەروەها لە کاتێکدا هاووڵاتیان و کۆمپانیاکانی تورکیا لە دوای هێرشە نامرۆڤانییەکانی ئیسرائیل فرۆشیان بەم ولاتە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ کۆتاییپێهێناوە و داواکارییەکانی کڕینیشیان هەڵوەشاندووەتەوە، ئەو بازرگانییەشی کە لەو وڵاتەوە دەکرێت لە ڕێگەی ئەو کۆمپانیایانەوە دەکرێت کە کۆمپانیای نێودەوڵەتیشیان لەنێودایە، نەوەک کۆمپانیاکانی سەربە دەوڵەت. هەر لەم چوارچێوەیەشدایە کە شوێنی داهاتووی ئەو کەشتیانەی بۆ بەرهەمەکانی پەیوەست بە بازرگانی ترانزێت بۆ ئیسرائیل دێنە بەندەرەکانی تورکیا.

تورکیا دان بەو سزایانە دەنێت کە لە چوارچێوەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا دەرکراون و، لەم چوارچێوەیەشدا پێشەوایەتی هەموو ئەو بڕیارانە دەکات کە لە نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە هێرشە تیرۆریستییەکانی ئیسرائیل دژی ئەم وڵاتە دەربکرێن.

بەهۆی نەبوونی گومرکی سەربە فەڵەستین خۆی، ئەو کاڵایانەی ڕەوانەی فەڵەستین دەکرێت پێویستە لە ڕێگەی ئیسرائیل و گومرکەکانی ئیسرائیلەوە ئەنجام بدرێت. ئەو کاڵایانەی دێنە فەڵەستین پێویستە ئیسرائیل وەک خاڵی گەیشتن دیاری بکرێی یان (via Israel لە ڕێگەی ئیسرائیلەوە)ی لەسەر بنوسرێت. هەروەها لەلایەن ئیسرائیلەوە ڕێککەوتنەکانی ئۆسلۆ نیشان دەدرێت. ئیسرائیل دان بەو پەیوەندیە یاساییانەدا نانێت کە لەلایەن وڵاتانی سێهەمەوە ڕاستەوخۆ لەگەڵ فەڵەستین دروست دەکرێت.

زۆربەی ئەو هەناردەیەی لە ڕێگەی دەریاوە ڕەوانەی فەڵەستین دەکرێت (سەدا ٩٦،٥) لە ڕێگەی بەندەرەکانی حەیفا و ئاشدۆدەوە دەچنە ئیسرائیل و ئەو کاڵایانەی دێنە بەندەری حەیفا ڕەوانەی فەڵەستین|کەرتی ڕۆژئاوا دەکرێن. ئەو کاڵا تورکیانەی دەچنە فەڵەستینەوە بەشێکی ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی ئیسرائیلەوە دەگات بەو کۆمپانیایانەی لە کەرتی ڕۆژئاوا یان غەززە دامەزراون. هەندێک لەو بازرگانە گەورانەی لەم ناوچانەدان لە ئیسرائیل کۆمپانیایەکی گونجاو دادەمەزرێنن یان لە ڕێگەی دەزگایەکی ئیسرائیلەوە کاڵاکان بە نیشتمانیی دەکرێن. ئەو کاڵایانەشی بە نیشتمانی دەکرێن وەک بازرگانی ناوخۆ دەنێردرێن و لە ڕێگەی ئیسرائیلەوە دەچنە فەڵەستینەوە.

لە کاتێکدا بازرگانە ئیسرائیلییەکان کاڵا لە تورکیاوە دەکڕن بۆ فرۆشتنیان بە بازرگانە فەڵەستینییەکان، هەندێک فەڵەستینیش هاوردە لە تورکیاوە دەکات بەمەبەستی فڕۆشتنی بە ئیسرائیل. ئەو فەڵەستینییانەی هاووڵاتی ئیسرائیلین ئەو کاڵایانەی لە تورکیای دەکڕن بەشێکی لە ناوخۆی ئیسرائیل بەکاردەبەن و بەشەکەی دیکەی بە کەرتی ڕۆژئاوا و غەززە دەفرۆشن. لەبەرئەمە لەو داتایانەی لە ئامارە نیشتمانییەکاندا ڕەنگ دەدەنەوە، هەموو ئەو بازرگانییە بۆ فەڵەستین دەکرێت وەک ئەوە دەبینرێت بۆ ئیسرائیل کرابێت.

قەدەغە کردنی بازرگانی وڵاتانی سێهەم لەگەڵ فەڵەستیندا لەلایەن ئیسرائیلەوە و، ڕێگەنەدانی بۆ بەکارهێنانی دەروازەی سنووری ڕەفەح لە نێوان میسر و غەززە بۆ کاروباری بازرگانیی، لە ئێستادا هەر دەبێت بازرگانی لەگەڵ فەڵەستین لە ڕێگەی ئیسرائیلەوە بێت.

لە کاتێکدا تورکیا پشتیوانیی لە دۆزی ڕەوای فەڵەستین دەکات، تا ئێستاش نزیکەی حەوت هەزار و ٤٠٠ تۆن هاوکاری مرۆیی ڕەوانەی عەریش کردووە بەمەبەستی گەیاندنی بە غەززە، ژمارەیەکی زۆر لەو نەخۆش و بریندارانەی لە نەخۆشخانەی دۆستایەتی تورکیا-فەڵەستین چارەسەریان وەردەگرت، لە پاش لەکارکەوتنی نەخۆشخانەکە گواسترانەوە بۆ تورکیا و لێرە چارەسەرکردنیان بەردەوامە، کە زۆرێک لەو کەسانە منداڵن.

لەلایەکی دیکەوە دروستکردنی نەخۆشخانەی مەیدانی لە غەززە بەوپەڕی خێراییەوە درێژەی هەیە و، بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی مرۆیی، یەک ملیۆن دۆلاری دیکە بۆ ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بەھاناوەچوون و کاروباری پەنابەرانی فەڵەستین لە ڕۆژهەڵاتی نزیک (UNRWA) تەرخانکرا، ئەمە جگە لەو ١٠ ملیۆن دۆلارەی ساڵی ڕابردوو بۆی تەرخان کرابوو.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın