Zana Natık Kerem
03 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 03 مای,س 2021
ھەولێر ــ AA
وەزیری نەوتی عێراق، ئێحسان عەبدولجەبار رایگەیاند کە سەدا ٩٠ی پڕۆژەی پاڵاوگەی نەوتی کەربەلا، جێبەجێکراوە.
بەپێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی نەوتی عێراق، ئێحسان عەبدولجەبار رایگەیاندووە کە لەگەڵ وەگەرخستنی پاڵاوگەی نەوتی کەربەلا، رۆژانە ١٤٠ ھەزار بەرمیل نەوتی خاو لە پاڵاوگەکەدا، دەپاڵاوێرێت و گوتی:
"دوای وەگەرخستنی پاڵاوگەی نەوتی کەربەلا، بەرێژەی ٩٠ لەسەدا پێدوایستییەکانی ھاووڵاتییان لە بەروبوومە نەوتییەکان دابین دەکەین".
پاڵاوگەی نەوتی کەربەلا لە ٣٥ی یەکەی بەکاربردن و خزمەتگوازیی پێکدەێت کە چواریان یەکەی بەرھەمێھنانی بەنزینە.