Zana Natık Kerem
02 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 02 نیسان 2022
ھەولێر ــ AA
وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند لە مانگی ئاداری رابردوودا، ١٠٠ ملیۆن و ٥٦٣ ھەزار و ٩٩٩ بەرمیل نەوت ھەناردەکراوە کە تێکڕای داھاتەکەی گەیشتووەتە، ١١ ملیار و ٧٠ ملیۆن دۆلار.
وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا پشت بەستن بە ئاماری کۆتایی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (SOMO)، بڕ و داھاتی فرۆشی نەوتی بۆ مانگی ئاداری رابردوو بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، تیکڕای نەوتی ھەناردەکراو لە مانگی ئاداری رابردوودا، ١٠٠ ملیۆن و ٥٦٣ ھەزار و ٩٩٩ بەرمیل بووە کە تێکڕای داھاتەکەی گەیشتووەتە، ١١ ملیار و ٧٠ ملیۆن دۆلار.
بەپێی راگەیەندراوەکە، دوای ساڵی ١٩٧٢ وە، ئەمە بۆ یەکەمجارە عێراق زۆترین داھاتی لە فرۆشی نەوت دەست دەکەوێت.
باسی لەوەیش کردووە کە لە مانگی ئاداری رابردوودا، بڕی نەوتی ھەناردەکراو لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، ٩٩ ملیۆن و ١١٥ ھەزار و ٦٤ بەرمیل بووە و بڕی نەوتی ھەناردەکراو لە کەرکووک لەڕێگەی بەندەری جەیھانی تورکیاوە، گەیشتووەتە یەک ملیۆن و ٤٤٨ ھەزار و ٩٣٥ بەرمیل.
ئاماژە بەوەیش دراوە کە لە مانگی مانگی رابردوودا، رۆژانە تێکڕا سێ ملیۆن و ٢٤٤ ھەزار بەرمیل ھەناردەکراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا، ھەروەھا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە لە مانگی ئاداری رابردوودا، یەک بەرمیل نەوت تێکڕا بە (١١٠،٠٩٠) دۆلار فرۆشراوە.