ئابووری, کۆڤید- ١٩

روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە

- وەزارەتی دارایی و ئابووری هەررێمی کوردستان لەبارەی لێدوانێکی جێگری پارێزگاری ھەڵەبجە، کاوە عەلی گوایە وەزارەتی دارایی و ئابووری بوودجەی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بۆ پارێزگای ھەڵەبجە خەرج ناکات، روونکردنەوەیەکی بۆ رای گشتی بڵاوکردەوە.

Sarmand Hameed  | 25.05.2020 - نوێکردنەوە : 26.05.2020
روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە

Arbil

هەولێر - AA

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەررێمی کوردستان لەبارەی لێدوانێکی جێگری پارێزگاری ھەڵەبجە، کاوە عەلی گوایە وەزارەتی دارایی و ئابووری بوودجەی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بۆ پارێزگای ھەڵەبجە خەرج ناکات، روونکردنەوەیەکی بۆ رای گشتی بڵاوکردەوە.

لە روونکردنەوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستاندا ئاماژە بەوەدراوە، لە ئێستادا کەرەنتینکردن لە پارێزگای ھەڵەبجە نییە بۆیە تەمویل بۆ کەرەنتینکردن وەستاوە.

لە روونکردنەوەکەدا کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، تیشکخراوەتە سەر ئەوەی کە سەرباری داواکردنی چەند جارەی وەزارەتی ناوخۆ، تا ئێستا لیستی ناوی ئەو کەسانەی کەرەنتینکراون لە پارێزگای ھەڵەبجە نەگەڕێنراونەتەوە بۆ وەزارەتی ناوخۆ پاشان بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری.

وەزارەتی دارایی و ئابووری راشیگەیاندووە کە لە وەزارەتی تەندروستییەوە سەرجەم پێویستی و خەرجییەکانی تایبەت بە چارەسەرکردن و خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەڵەبجە دابیندەکرێت.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın