Muhammet Ali Kemal,Mohammed Baqi Hussein,Rewa Mahmut Hasan
16 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 17 کانوونی دووەم 2017
ئەنقەرە - AA
وه‌زیری دارایی توركیا، ناجی ئاغباڵ:
- ''خه‌رجیی گشتیی ساڵی رابردوو ٥٨٣،٧ ملیار لیره و بوودجه‌ی گشتی ٥٥٤،٤ ملیار لیره‌بوو. كورتهێنانی بوودجه‌ش بریتی بوو له ٢٩،٣ ملیار لیره''.
- ''له‌سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠١٦دا پێشبینیمان كرد بوودجه‌ی گشتی به‌بڕی ٢٩،٧ ملیار دۆلار كورتهێنان به‌خۆیه‌وه ببینێت، به‌ڵام كورتهێنانه‌كه به‌بڕی ٤٣٠ ملیۆن لیره له‌خوار ئاستی پێشبینیكراوهوه بوو".
وه‌زیری دارایی توركیا، ناجی ئاغباڵ ئاشکرای کرد خه‌رجیی گشتیی ساڵی رابردوو ٥٨٣،٧ ملیار لیره و بوودجه‌ی گشتی ٥٥٤،٤ ملیار لیره‌بوو. كورتهێنانی بوودجه‌ش بریتی بوو له ٢٩،٣ ملیار لیره و رایگەیاند: ععلهسهرهتای ساڵی ٢٠١٦دا پێشبینیمان كرد بوودجه‌ی گشتی به‌بڕی ٢٩،٧ ملیار دۆلار كورتهێنان به‌خۆیه‌وه ببینێت، به‌ڵام كورتهێنانه‌كه به‌بڕی ٤٣٠ ملیۆن لیره له‌خوار ئاستی پێشبینیكراوهوه بوو".
ناجی ئاغباڵ لە بینای وەزارەتەکەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی سەبارەت بە بوودجەی ساڵی ٢٠١٦، سازکرد.
ئاغباڵ رایگه‌یاند کە له مانگی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٦دا داهاتی گشتی ٤٥.٨ ملیار لیره، خه‌رجی گشتی ٧٣ ملیار لیره بووه و به‌بێ (سووە) زیاده‌كان ٧١.٢ ملیار بووه، داهاتی باجه‌كان ٣٩.٦ ملیار لیره بووه و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ته‌نها له‌و مانگه‌دا كورتهێنانی بوودجه ٢٧ ملیار لیره بووه.
ناوبراو رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر به‌گشتی ته‌ماشای ٢٠١٦ بكه‌ن، بوودجه‌ی گشتی بریتی بووه له ٥٥٤.٤ ملیار لیره و خه‌رجیی گشتی بریتی بووه له ٥٨٣.٧ ملیار لیره.
ئاغباڵ رایگه‌یاند داهاتی باجه‌كان له ٢٠١٦دا ٤٥٨.٧ ملیار لیره بووه و كورتهێنانی بوودجه‌ش ٢٩.٣ ملیار لیره بووه.
ناجی ئاغباڵ گوتی: "خه‌رجیی گشتیی ساڵی رابردوو ٥٨٣،٧ ملیار لیره و بوودجه‌ی گشتی ٥٥٤،٤ ملیار لیره‌بوو. كورتهێنانی بوودجه‌ش بریتی بوو له ٢٩،٣ ملیار لیره. له‌سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠١٦دا پێشبینیمان كرد بوودجه‌ی گشتی به‌بڕی ٢٩،٧ ملیار دۆلار كورتهێنان به‌خۆیه‌وه ببینێت، به‌ڵام كورتهێنانه‌كه به‌بڕی ٤٣٠ ملیۆن لیره له‌خوار ئاستی پێشبینیكراوهوه بوو".