Sangar Hamad Azeez
15 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 16 شوبات 2016
وەزیری بەرگری نیشتمانی تورکیا عیسمەت یڵماز، بە پێی پلانی بوودجە بۆ ساڵی 2016 داوای 26 ملیار و 451 ملیۆن و 504 لیرەی تورکی کردووە بۆ وەزارەتەکەی کە دەکاتە زیاتر لە 9 ملیار دۆلار و 121 ملیۆن دۆلار.
وەزیری بەرگری نیشتمانی تورکیا عیسمەت یڵماز پرۆژە بوودجەی وەزارەتەکەی رادەستی کۆمیسیۆنی بوودجە و پلاندانانی پەرلەمانی تورکیا کرد.
ناوبراو رایگەیاند وەزارەتی بەرگری نیشتمانی بۆ ساڵی 2016 پێویستی بە 26 ملیار و 451 ملیۆن و 504 لیرەیە.
ئەو وەزیرە روونی کردەوە لە سەدا 51.2ی برەکە بۆ خەرجی تاکە کەس دەبێت، لە سەدا 9.1 دەبێتە رێژەی حکوومەت لە دەزگاکانی بیمەی کۆمەڵایەتی، لە سەدا 37.4 دەبێتە خەرجی موڵک و خزمەتگوزارییەکانی وەزارەتەکە، لە سەدا 1.6 خەرجی گواستنەوە و لە سەدا 0.8 خەرجی سەرمایە.