Muhammet Ali Kemal
16 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 17 ئاب 2017
قەرس - AA
دەستکرا بە رەوانەکردنی ئاژەڵی قوربانی لە قەرس بۆ ئیستانبوڵ.
ئاژەڵەکان لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی خۆراک و کشتوکاڵ و ئاژەڵداریی قەرس لە بارهەڵگرەکان بارکران و بە مەبەستی گەیاندنیان بە ئیستانبوڵ، بارهەڵگرەکان کەوتنە رێ.
لە لێدوانێکدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی خۆراک و کشتوکاڵ و ئاژەڵداریی لە قەرس، حسێن دوزگون ئاماژەی بەوەکرد دوای ئەوەی پشکنین بۆ ئاژەڵەکان کراوە، مۆڵەتی رەوانەکردنیان پێدراوە.
حسێن دوزگون باسی لەوەکرد تا ئێستا لە قەرسەوە نزیکەی ٣٠ هەزار ئاژەڵ نێردراون و گوتی: ''لەماوەی ١٠ رۆی داهاتوودا پلانمان هەیە بۆ ناردنی ٢٠ هەزار ئاژەڵی دیکە. تا ئێستا ئاژەڵی بچووکمان نەناردبوو، تازە دەستمان بە ناردنیان کردووە. نزیکەی ٣٠ هەزار ئاژەڵی بچووکیش رەوانە دەکەین''.