Muhammet Ali Kemal
16 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 21 ئاب 2017
وان - AA
ئەو بەشانەی قەڵای ئایانیس کە دەکەوێتە سەر گردێکی باڵادەست بەسەر دەریاچەی واندا و دوو هەزار و ٧٠٠ ساڵ لەمەوپێش بە بەکارهێنانی تاشەبەردە گەورەکان، درووستکراوە و کەوتوونەتە خوارەوە، لەماوەی دووساڵ کارکردندا لە لایەن نۆژەنکار و پەیکەرتاشەکانەوە و بە شێوازێکی تایبەت خرانەوە جێگەی خۆیان.
کارەکانی نۆژەنکردنەوە، بەردسازیی و گەچکاریی هەندێک شوێنی قەڵاکە و رازاندنەوەی ژمارەیەک جێگەی پەرستگای ناو قەڵاکە کە بە یەکێک لە پەرستگا گرنگ و تایبەتەکانی ئورارتو، دادەنرێت لە لایەن مامۆستایانی بەشی شوێنەوارناسی زانکۆی ئەتاتورک لە ئەرزەڕۆم، سەرپەرشتیی دەکرێت.
کارەکانی نۆژەنکردنەوەی قەڵاکە کە زانیاریی گرنگی سەبارەت بە ژیانی دوو هەزار و ٧٠٠ ساڵ لەمەوبەر تێدایە و کارەکانی هەڵکەندن و دەرخستنی ماوەی ٢٨ ساڵی خایاندووە، تیمێکی ٢٥ کەسی لە خوێندکاران و شارەزایانی هەریەک لە زانکۆکانی ئەتاتورک لە ئەرزەڕۆم، نۆی ئەیلوول، یوزونجو یڵ لە وان، باتمان، ئەسکیشەهیر ئانادۆڵو و ئۆردو لە ئەستۆیان گرتووە.