Cüneyt Karadağ,Mohammed Baqi Hussein
16 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 16 ئاب 2017
به‌رلین - AA
له‌سه‌ر بوونی هه‌واڵی بینرانی هه‌ڵاتووی رێكخراوی تیرۆريستیی فه‌تۆ، عادل ئۆكسوز له ئه‌ڵمانیا، توركیا داوای له ئه‌ڵمانیا كردووه لێكۆڵینه‌وه بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كان بكرێت و ئه‌گه‌ر ئۆكسوز له ئه‌ڵمانیایه، ده‌ستگیربكرێت و راده‌ستی توركیا بكرێته‌وه.
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه دیپلۆماسییه‌كان وه‌رگیراوه، له‌سه‌ر ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له‌باره‌ی هه‌ڵاتووی فه‌تۆ، عادل ئۆكسوزی به ناو ئیمامی هێزه ئاسمانییه‌كانه‌وه بڵاوبووه‌ته‌وه، توركیا ده‌ستی به هه‌وڵی دیپلۆماسی كردووه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ناوبراو.
له‌وباره‌وه نووسراوێك ئاراسته‌ی وه‌زارتی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا كراوه و سه‌باره‌ت به ده‌نگۆی بینرانی ئۆكسوز له ناوچه جیاجیاكانی ئه‌ڵمانیا، داوا له به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته كراوه لێكۆڵینه‌وه له راستی و دروستیی هه‌واڵه‌كه بكرێت.
له نووسراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه، ئۆكسوز یه‌كێكه له ناوه دیاره‌كانی هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی 15ی ته‌مووزی 2016 و داوا كراوه ئه‌گه‌ر له ئه‌ڵمانیا بێت، ده‌ستگیربكرێت و راده‌ستی توركیا بكرێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا رایده‌گه‌یه‌نن، هیچ بهڵگهیهمیان به‌ده‌سته‌وه نییه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئۆكسوز له ئه‌ڵمانیا بێت، به‌ڵام ئه‌م روونكردنه‌وانه دڵنیایی ناداته توركیا.