
Ankara
واشنتۆن ــ AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند کە ئەگەری ھەیە ژمارەیەک ڕێککەوتننامە لە بواری بازرگانییدا لەگەڵ ھەریەک لە ژاپۆن، کۆریای باشوور و ھیندستان، واژوو بکەن.
دۆناڵد ترەمپ لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی "News Nation"ی ئەمریکی ئاماژەی بەوەداوە کە ئەگەری ھەیە ژمارەیەک ڕێککەوتننامە لە بواری بازرگانییدا لەگەڵ ئەو سێ وڵاتەدا واژوو بکەن و جەختی لەوەش کردەوە کە وڵاتەکەی لەم پرسەدا، ھیچ پەلە ناکات.
گوتیشی: "ئێمە ھیچ پەلەمان نییە، بەڵکو ئەوان (ژاپۆن، کۆریای باشوور و ھیندستان) پێویستییان بە ئێمەیە و ئێمە پێویستمان بەوان نییە".
دۆناڵد ترەمپ لە وڵامی پرسیارێک لەبارەی نیگەرانیی ئەمریکییەکان سەبارەت بە باج، گوتی: "خەڵکی دەتوانن تا دوو ھەفتەی دیکە چاوەڕێ بکەن".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن