Haydar Karaalp
25 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 27 کانوونی دووەم 2023
بەغدا – AA
خۆپیشاندان لە بەغدای پایتەختی عێراق دژبە بەرزبوونەوەی بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بەهای دراوی نیشتمانی کە دینارە ئەنجام درا.
خۆپیشاندەران لە نزیک باڵەخانەی بانکی ناوەندیی عێراق لە بەغدا گردبوونەوە و داوایان لە حکوومەت کرد، دابەزینی بەهای دینار بەرامبەربە دۆلار رابگرن.
خۆپیشاندەران بە تایبەت داوایان کرد، نرخی ماددە خۆراکییە بنەڕەتییەکانی وەک هێلکە داببەزێندرێت.
ژمارەیەک لە دانیشتووانی پارێزگاکانی باشووری عێراقیش بەشدارییان لە خۆپیشانداکەدا کرد.
چەند رۆژێکە بەهای دیناری عێراقی بەرامبەربە دۆلاری ئەمریکی بەردەوامە لە دابەزین.
لە ٢٣ی ئەم مانگە بە بڕیاری سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق، مستەفا غالب لە پۆستەکەی دوورخرایەوە و عەلی موحسین عەلاق لە پۆستی پارێزگاری بانکی ناوەندیی "بە وەکالەت" داندرا.
لە دوای ئەم گۆڕانکارییە لە بانکی ناوەندییدا، هەرچەند بە رێژەیەکی کەم بەهای دینار بەرامبەربە دۆلار دابەزی، بەڵام لە ماوەیەکی کەمدا بەهاکەی بەرز بوویەوە.
لە کاتێکدا بانکی ناوەندیی عێراق بۆ یەک دۆلاری ئەمریکی هەزار ٤٧٠ دیناری دیاریی کردووە، بەڵام لە بازاڕی رەش و بازاڕی ئازاددا، یەک دۆلار بە هەزار و٥٩٠ بۆ هەزار و ٦٢٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.