Ebru Şengül Cevrioğlu
29 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 29 کانوونی یەکەم 2022
ئیستانبوڵ - AA
لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە ٨٣ دۆلار و ٤١ سهنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
دوێنێ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت، بەرزبووەوە بۆ ٨٥ دۆلار و ١٥ سەنت و رۆژەکەی بە ٨٣ دۆلار و ٩٩ سەنت تەواو کرد.
ئەمڕۆش لە کاتژمێر ٠٩:٣٣، بەراورد بە نرخی داخستنی پێشوو، بەڕێژەی لەسهدا ٠،٧ دابەزینی بهخۆیهوه بینی و بە ٨٣ دۆلار و ٤١ سهنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە ھەمان کاتدا، یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI)، بە ٧٨ دۆلار ٤٣ سەنت فرۆشرا.
زیادبوونی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە چین کە گەورەترین هاوردەکاری نەوتە لە جیهان، کاریگەری کردووەتە سەر کەمبوونەوەی داواکاری لەسەر نەوت و بەم هۆیەیشەوە نرخی نەوت دابەزینی بەخۆیەوە بینیووە.
ناڕوونییەکان لە بەرامبەر سیاسەتی دراوی بانکی ناوەندیی وڵاتانی پێشکەوتوو لەسەروویانەوەی بانکی ناوەندی ئەمریکا، بە زیادکردنی نیگەرانییەکان لە داواکاری لەسەر نەوت، رۆڵی هەیە لە دابەزینی نرخی نەوتدا.
ئەنیستیتۆی نەوتی ئەمریکا، مەزەندەی ئەوەی کرد کە یەدەگەکانی نەوتی خاو بە بەراورد لەگەڵ هەفتەی رابردوودا، نزیکەی یەک ملیۆن و ٣٠٠ هەزار بەرمیل کەم بکات. ئەم مەزەندەیە بووە هۆی ئەوەی داواکاری لەسەر نەوت زیاد ببێت و بەمەیش دابەزینی نرخی نەوت سنووردار ببێت.
لە لایەکی دیکەیشەوە سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین لە رێگای واژووکردنی بڕیارنامەیەکەوە، فرۆشتنی نەوت و بەرهەمە نەوتییەکانی بەو وڵاتانە قەدەغە کرد کە بەشدارییان کردووە لە جێبەجێکردنی دانانی ئاستی نرخ لەسەر نەوتی رووسیا. ئەم بڕیارەیش بە بوونە هۆی بەهێزبوونی نیگەرانییەکان لە خستنەبازاڕی نەوتدا، نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە.
ئاماژە بەوەیش دەدرێت رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٨٣ دۆلار و ٦٨ سەنت بۆ ٨٣ دۆلار و ٩٧ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ٨٣ دۆلار و ٢٢ سەنت بۆ ٨٣ دۆلار و ٠٥ سەنت بمێنێتەوە.