Ebru Şengül Cevrioğlu
08 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 09 مای,س 2023
ئەنقەرە - AA
لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە ٧٥ دۆلار و ٨٣ سهنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
رۆژی هەینی نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت گەیشتە ٧٥ دۆلار و ٧٥ سەنت و رۆژەکەی بە ٧٥ دۆلار و ٣٠ سهنت تەواو کرد. ئەمڕۆش لە کاتژمێر ٠٩:٤٦، بەراورد بە نرخی داخستنی پێشوو، بەڕێژەی لەسهدا ٠،٧ بەرزبوونەوەی بهخۆیهوه بینی و بە ٧٥ دۆلار و ٨٣ سهنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە ھەمان کاتدا، یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI)، بە ٧١ دۆلار ٩١ سەنت فرۆشرا.
کەمبوونەوەی نیگەرانییەکان لەبارە وەستاوی هێزی کار لە ئەمریکا کە رۆژی هەینی بڵاو کرایەوە، رۆڵی هەبووە لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوتدا.
مەزەندەکانیش لەبارەی داتا بەهێزەکانی ئەمریکا و دابەزینی بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر دراوی نیشتمانیی وڵاتانی دیکە، هەروەها ئەگەری کەمکردنەوەی خستنەبازاڕی نەوت لەلایەن وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوتەوە بەردەوامی دەدەن بە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.
دابەزینی بەهای دۆلاری ئەمریکی لە بەرامبەر دراوی نیشتمانیی وڵاتانی دیکە، بەهۆی ئەوەی کڕینی نەوت کەمتر لەسەر وڵاتانی دیکە دەکەوێت، بووەتە هۆی زیادبوونی کڕینی نەوت و بەرزبوونەوەی نرخەکەی.
ئاماژە بەوەیش دەدرێت رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٧٥ دۆلار و ٨٧ سەنت بۆ ٧٥ دۆلار و ٩٤ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ٧٥ دۆلار و ٧٠ سەنت بۆ ٧٥ دۆلار و ٦٠ سەنت بمێنێتەوە.